کۆمەڵایەتی
داهێنەری فیلم کارتۆنى سپۆنج بۆب كۆچى دواییكرد
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
نوسەر و داهێنەری فیلم کارتۆنی "سپۆنج بۆب سکوێرپێنتس" بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا تۆڕى ته‌له‌فزیۆنى نیكلۆدیه‌ن بڵاویكرده‌وه‌ ، ستیڤن هیڵینبێرگی داهێنەری فیلم کارتۆنی "سپۆنج بۆب" لەتەمەنی 57 ساڵیدا به‌هۆى نه‌خۆشى درێژ خایه‌نه‌وه‌ کۆچی دوایی کرد.

لەم بارەیەوە ستافی کەناڵه‌كه‌ لە تویتێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ :" هیلینبێرگ هاوڕێیەکی خۆشەویست و هاوکارێکی ناوازەی نیکۆلدیۆن بوو، دڵمان لەگەڵ خێزانەکەیەتی".

ستیڤن هیلینبێرگ لە ساڵی ٢٠١٧ دا ئاشکرایکرد: کە توشی نەخۆشی "لو گریگ" واته‌ پوكانه‌وه‌ى ده‌مار بووه‌ و هەر بەهۆی ئەو نەخۆشیەشه‌وە گیانی سپاردووه‌.

فیلم کارتۆنی "سپۆنج بۆب سکوێر"  لەساڵی 1999وە له‌لایه‌ن ئه‌م نووسه‌ره‌وه‌ داهێنراوه‌ و لەگشت جیهانەوە منداڵان پێی ئاشنابوون و بینەرێکی زۆری هەبووە.
137 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/1/2018 11:55:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ