ترافیک
ئه‌گه‌ر شۆفێرى ئۆتۆمبێلى نوێیت ئاگاداربه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌حاڵی ئێستادا زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان له‌ڕێگه‌ی كۆنترۆڵه‌وه‌ كارده‌كه‌ن و هه‌مووشیان به‌ڕێگه‌ی ئه‌قڵیه‌وه‌ كۆنترۆڵ كراون.
ئۆتۆمبێله‌ نوێكان كۆمپیوته‌رێكیان تێدا داندراوه‌ كه‌ كاره‌ ئه‌لیكترۆنی و ورده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ رێك ده‌خات، به‌هۆی ئاڵۆزی و هه‌ندێك جاریش هه‌ڵه‌ی هونه‌ری ئۆتۆمبێله‌كان له‌كارده‌كه‌ون.
بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌قڵی ئۆتۆمبێله‌كان، پێویسته‌ شوفێره‌كان ئه‌وه‌ بزانن كه‌ پێویسته‌ ناوه‌ ناوه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان ریستارت بكه‌نه‌وه‌، تاكو جارێكی تر ئۆتۆمبێله‌كان ریفرێش ببێته‌وه‌.
یان پێویسته‌ كاتێك ئۆتۆمبێلێكی به‌كارهێنراو ده‌كڕین، پاش یه‌كه‌م رۆن گۆڕین، پێویسته‌ رێستارتی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بكه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ به‌ شێوه‌ی راسته‌خۆ كار له‌ زۆر لایه‌نی ئۆتۆمبێل ده‌كات، هه‌ر له‌ جێگیری ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌كات، تا ده‌كات به‌ مه‌سره‌فی سوته‌مه‌نی زۆر شتی دیكه‌، یان زۆر كات گڵۆپێك له‌ داشبۆرده‌كه‌ هه‌ڵبووه‌، به‌ ریستارتی عه‌قڵی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ نه‌بێت، ناكوژێته‌وه‌.
رێستارت كردنی عه‌قڵی ئۆتۆمبێلیش به‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی ئاسان ده‌بێت:
1 - سویچی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بخه‌ره‌ سه‌ر (On)، به‌ڵام كار به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ مه‌كه‌.
2 - وایه‌ری ساردی پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ باترییه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌.
3 - به‌و شێوه‌یه‌ لێگه‌ڕێ بۆ ماوه‌ی (20) خوله‌ك.
4- سویچه‌كه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه‌و ساردی پاترییه‌كه‌ ببه‌سته‌ره‌وه‌.
5- (2-3)خوله‌ك لێگه‌ڕێ‌ و ئینجا بزوێنه‌ره‌كه‌ بخه‌ره‌ كار.
ده‌بینیت به‌و چه‌ند هه‌نگاوه‌ زۆر كێشه‌ی ئه‌لیكترۆنیت له‌ كۆڵ بۆته‌وه‌و كۆمپیوته‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌شت خۆی رێستارت كردۆته‌وه‌.
به‌ڵام وریابه‌، له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ درگایه‌كی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌ كراوه‌یی جێ‌ بهێڵه‌ ئه‌گه‌ر سویچی زیاده‌ت نییه‌، چونكه‌ له‌ زۆر ئۆتۆمبێلدا له‌ كاتی لێكردنه‌وه‌ی ساردی باترییه‌كه‌، به‌ شێوه‌ی ئۆتۆماتیك درگاكان قوفڵ ده‌بن.
ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌نجامی نه‌بوو، ئه‌وا ئامێری تایبه‌ت به‌ رێستارت كردنه‌وه‌ی عه‌قڵی ئۆتۆمبێل ئێستا له‌ بازاڕدا به‌ نرخی نزیكی (20) دۆلار هه‌یه‌ و ده‌توانیت له‌و ئامێره‌ سوود وه‌ربگریت.
سه‌رچاوه‌: تیك ئاى.
721 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/1/2018 11:52:10 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ