کۆمەڵایەتی
به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌كى ئاسان چه‌وورى له‌شت دابنێ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌ش و لارى ڕێك ڕه‌نگه‌ خه‌ونى زۆربه‌مان بێت ، هه‌موو كات ئه‌وه‌ له‌بیر مه‌كه‌ كه‌ قه‌ڵه‌وى هۆكارێكه‌ بۆ نزیك بوونه‌وه‌ت له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان.
بۆ ته‌ندروستیت ڕۆژانه‌ هه‌وڵ بده‌ ، ئه‌گه‌ر كێشى زیاده‌ى له‌شت هه‌یه‌ كه‌مى بكه‌یته‌وه‌ و چه‌وورى له‌ش  و ورگت دابه‌زێنیت ، تاكوو ببیته‌ خاوه‌ن له‌ش و لارێكى جوان و ڕێك .
ئه‌مه‌ش ده‌توانین چه‌ند ڕێگه‌یه‌كى ئاسان بگرینه‌ به‌ر :-
هه‌وڵ بده‌ ڕۆژانه‌ هه‌مه‌ چه‌شنه‌ خۆراك بخۆیت ، به‌ڵام زیاده‌ خۆرى تێدا مه‌كه‌ .
هه‌تا ده‌توانى خۆت به‌دوور بگره‌ له‌ چه‌وورى و خواردنى كالۆرى به‌رز.
خواردنى شیرینى و شه‌كر كه‌م بكه‌ره‌وه‌.
ڕۆژانه‌ له‌سێ ژه‌م زیاتر نان بخۆ ، به‌ڵام پێویسته‌ ژه‌مى بچووك و كه‌م بێت .
هه‌وڵ بده‌ زه‌ڵاته‌ له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كانتدا بخۆیت ، باشتروایه‌ هه‌موو جۆره‌ سه‌وزه‌واتێكى تێدا بێت .
له‌ش و لارى ڕێك پێویستى به‌ جووڵه‌ و وه‌رزشى ڕۆژانه‌یى هه‌یه‌ .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
214 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/1/2018 11:02:13 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ