زانست
جوانى به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ى سامسۆنگ هه‌موان سه‌رسام ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌ پێشتر چه‌ندین هه‌وڵی دزه‌پێكراومان گوێ لێ بوو كه‌ باسیان له‌وه‌ ده‌كرد كۆمپانیای سامسۆنگ به‌نیازه‌ Galaxy Note 9 به‌ ڕه‌نگی سپی بڵاو بكاته‌وه‌ و بیخاته‌ بازاره‌كانه‌وه‌.

هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ كۆمپانیای سامسۆنگ 23ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018 به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاند كه‌ ڤێرژنی نوێی Galaxy Note 9 به‌ ڕه‌نگی سپی له‌ وڵاتى  تایوه‌ن بڵاو كرده‌وه‌، ڕه‌نگی مۆبایله‌كه‌ سپی به‌فریه‌ به‌ناوی First Snow White.

ئه‌و ڤێرژنه‌ نوێیه‌ هیچ جیاوازیه‌كی نیه‌ له‌گه‌ڵ مۆبایله‌كانی تر ته‌نها ڕه‌نگه‌كه‌ی نه‌بێت كه‌ سپییه‌،

بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به‌ فه‌رمی له‌ ووڵاتی تایوه‌ن ده‌ست به‌ فڕۆشتنی بكرێت كه‌ كڕیاران له‌ ئێستاوه‌ ده‌توانن داواكاری پێشوه‌خته‌ پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ كڕینی ئه‌و مۆبایله‌ ڕه‌نگ نوێیه‌ی Galaxy Note 9.
سه‌رچاوه‌ : تیك ئاى.

962 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/28/2018 1:03:10 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ