هونەر
سلێمانى .. رێوڕەسمی یۆبیڵی زێڕین به‌ڕێوه‌ده‌چێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
رێوڕەسمی یۆبیڵی زێڕینی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی دەستی پێكرد.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ڕێوڕه‌سمى  یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی زانكۆی سلێمانی و پێگەی لە بزاوتی ڕۆشنبیری و كلتوری و زانستی و فەرهەنگی له‌ شاری سلێمانی دەستی پێكرد.

ڕێو ڕه‌سمه‌كه‌ به‌ دوو پانێڵ پێشكه‌ش ده‌كرێت ..

له‌ پانیڵی یه‌كه‌مدا ئه‌م سیمینارانه‌ پێشكه‌ش ده‌ كرێت، مامۆستا جه‌مال عه‌بدول "گه‌شتنامه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی دیرۆكی دامه‌زراندنه‌وه‌ی زانكۆی سلێمانی" و پ.د. زاهیر له‌تیف كه‌ریم " سلێمانی شاری ژانی گه‌ل و چه‌قی مه‌سه‌له‌كان" و -پ.د. حه‌مه‌دلێر میسری " یادكردنه‌وه‌یه‌كی ڕاگوزه‌ر به‌ مێژووی  زانكۆی سلێمانی –به‌شی دیراساتی كوردی-"و پ.د. فایه‌ق مسته‌فا " السلیمانیه‌ عاسمه‌ التنویر الكردی". 
هاوكات هه‌ر له‌و بواره‌دا گروپی میوزیكی فێرگه‌ی مامۆستا نامدار قه‌ره‌داغی  چه‌ند چالاكیه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن( تایبه‌ت به‌ ئاوازو گۆرانیه‌ كانی كۆنی زانكۆی سلێمانی) به‌به‌شداری هونه‌رمه‌دان عه‌لی یاره‌ و سه‌لاح مه‌جید و مه‌حمود توفیق شلك.

له‌  پانێڵی دووه‌مدا ئه‌م سیمینارانه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت -پ.د.  حه‌مه‌نوری كاكی " بۆ سلێمانی" و خوێندنه‌وه‌ی  چه‌ند تێكستێكی شعری له‌ لایه‌ن هه‌ر یه‌ كه‌ له‌ پ.د. فه‌ریدون عه‌بدول به‌رزنجی، پ.د.حه‌مه‌كه‌ساس و  پ.ی .د. تریفه‌  عومه‌ر ئه‌حمه‌د " بیلۆگرافیای ڕۆژنامه‌وانیی یۆبیلی زانكۆی سلێمانی له‌ به‌ لوتكه‌ كردنی شاردا.و- پ. ی.د.  دانا ئه‌حمه‌د مسته‌فا" وتارێكی بڵاونه‌كراوه‌ی گۆڤاری ژین_تایبه‌ت به‌ شاری سلێمانی".
181 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/28/2018 11:44:22 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ