هونەر
گەر بڕیارە بمرین نمایش دەکرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
 شانۆیی(گەر بڕیارە بمرین) کەباس لە چەند نەخۆشێکی توشبوو بە شێرپەنجە دەکات کەلەدوا ساتەکانی ژیاندان و نائومێد نابن بەرامبەر خەونەکانیان لەلایەن گروپی شانۆی سکێچ نمایش دەکرێت و دراماتۆرگی شانۆکەش دەڵێت:ناوەڕۆکی کارەکەمان پەیامی ئەوە دەگەیەنێت تا ھیوا ھەبێت ژیان بەردەوام دەبێت. ئەم شانۆگەرییە بەھاوکاری بەڕێوەبورایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بەشی شانۆ کە نوسین و دەرھێنانی شوان کەریمە و( ١٠ )ئەکتەر ڕۆڵی تێدا دەبینێت و ماوەی (٥ )ڕۆژ کاتژمێر ٤ی ئێوارە لەھۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایش دەکرێت. دراماتۆرگی شانۆگەرییەکە ڕزگار حەمە ڕەشید بۆ ئاڕاستە ڕایگەیاند: ناوەڕۆکەکەی باس لە نەخۆشخانەیەک دەکات کە چەند کەسێکی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجەی تێدایە و بەدەوام ئەیانەوێت خەونەکانیان بەدی بھێنن. وتیشی:پەیامی شانۆییەکە ئەوە دەگەیەنێت تا ھیوا ھەبێت ژیان بەردەوام دەبێت و مردنیش ناتوانێت ڕێگر بێت لە بەدیھێنانی خەونەکانماندا. زیاتر وتی:بەشێکی زۆری پرۆڤەی ئەم شانۆییە لالەیەن چەند ئەکتەرێکەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجام دراوە و دواتر ماوەی (١٠)ڕۆژ بەبەشداری پێکردنی (٣)ئەکتەری شاری سلێمانی لێرە بەرلە نمایش کردنی پرۆڤەمان ئەنجامدا. سەبارەت بە وەڵامی ئەوەی بەنیاز نین داھاتەکەی بۆ نەخۆشخانەی ھیوا خەرج بکەن ڕزگار حەمە ڕەشید روونی کردەوە:پێم وانییە داھاتێکی ئەوتۆی ھەبێت بەڵام لەداھاتودا پرۆژەمان ھەیە شانۆ بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی ھیوا ئەنجام بدەین.

306 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/28/2018 10:12:28 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ