ئابوری
ئاڕاسته‌ ده‌نگۆى دابینكردنى بودجه‌ بۆ شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان و زیندانیان و چه‌ندین نهێنى تر ئاشكرا ده‌كات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
جێگاى ئاماژه‌یه‌ تا ئێستا موچه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى  تا ئێستاته‌نها ده‌نگۆیه‌ و نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر به‌غداد به‌ڵام هه‌وڵى زۆر هه‌یه‌ بۆ خستنه‌ سه‌ر به‌غداد هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دارایى چه‌ندین نهێنى ترى ئاشكرا كرد.

فوئاد عوسمان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كه‌سو كارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌ ئاڕاسته‌ى ڕاگه‌یاند: له‌ هه‌فته‌ى ڕابردوودا له‌ به‌غداد بووین و سه‌ردانى هه‌ردوو ده‌زگاى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسیمان كرد هاوكات له‌سه‌ر داواى ئێمه‌ ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لیژنه‌یه‌كى باڵاى پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ى ڕاسپارده‌ به‌رزبكاته‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و له‌وێشه‌وه‌ له‌په‌رله‌مان تا قانونى دارایى بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت له‌هه‌مان كاتدا ئێمه‌ هێزێكى هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى كورددا له‌ په‌رله‌مان پێكهێنا  .

وتیشى : له‌ ئێستادا ئه‌و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌ى پێكمان هێناوه‌ ده‌ستبه‌كاره‌ له‌ په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام داین له‌گه‌ڵیاندا و هه‌وڵى زۆریان داوه‌ له‌هه‌مان كاتدا بانگهێشتى هه‌ردوو ده‌زگاى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسیمان كردووه‌ تا سه‌ردانى هه‌ولێر بكه‌ن و گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ بكه‌ین.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو : له‌ ئێستاشدا وه‌زاره‌تى دارایى پشت به‌ستوو به‌ مادده‌ى ١٣٢ كار له‌سه‌ر داواكه‌ى ئێمه‌ ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات بۆ دابینكردنى بودجه‌ بۆ كه‌س و كارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى له‌به‌غداد له‌سه‌ر میزانیه‌ى سیادى ، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام پێویستى به‌كات و دانوستانى به‌رده‌وامه‌ .

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌ داراییه‌وه‌   له‌ لێدوانێكى تایبه‌تدا  به‌ ئاڕاسته‌ى ڕاگه‌یاند: تا ئێستا هه‌ولێر و سلێمانى ڕێكنه‌كه‌وتون و دانوستانیان نه‌كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ڵام  به‌نیازن له‌دواى ١٥ ى ١ ى ٢٠١٩ ه‌وه‌ دانیشتنى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌ست پێبكاته‌وه‌ 
.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد: تا ئێستا ئه‌م ٣١٧ ملیۆن دیناره‌ى كه‌ له‌ به‌غداده‌وه‌ دێت ته‌نها به‌ڵێنێكه‌ و تا ئێستا ڕێكنه‌كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌ر ڕێكه‌وتنى نوسراو له‌سه‌رى دانیشن به‌ شه‌فافى قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن و بیكه‌ن به‌ئه‌رك به‌سه‌ر به‌غداده‌وه‌ 

2400 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/27/2018 10:47:52 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ