هەواڵ
ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌ران
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران راگەیەندرا و بریارە رۆژی 5ی کانوونی یەکەم دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت  وڕیزبه‌ندی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت.
به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كان  بڕیارە رۆژی چوارشەممە، 5ی کانوونی یەکەم دابەشکردنی مووچە دەستپێبکاتەوە و یەکەم وەزارەتیش، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و دوای ئەوەش وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دێن و دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت،30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبکرێت.
جێگه‌ی باسه‌  سەرچاوەی ئەو مووچەیەش لە داهاتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێکهاتووە کە لە ئێستادا گەیشتووەتە بانکەکان، هەروەها ئەو 317 ملیار دینارەی بەغدادیش کە بریارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بگاتە هەرێم.
ڕیزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كان به‌ م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە
یەكەی (80 و 70)
وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی تەندروستی
وەزارەتی دارایی و ئابووری
شەهیدان و زیندانیانی سیاسی
وەزارەتی شەهیدان
وەزارەتی خوێندنی باڵا
ئەنجومەنی دادوەری
وەزارەتی داد
وەزارەتی ئەوقاف
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی كەمئەندامان
ئەنجومەنی ئاسایش
وەزارەتی شارەوانی
وەزارەتی كارەبا
دەزگای ئاسایش
زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن و ب . رەگەزنامە
وەزارەتی گواستنەوە
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی كشتوكاڵا
دیوانی چاودێری دارایی
دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەستپاكی
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
دەزگای مین
وەزارەتی پێشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی رۆشنبیری
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە
سەرۆكایەتی هەرێم
سەرۆكایەتی پەرلەمان
ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی ناوەخۆ
لیوای نەوت 
خانەنشین

جێگه‌ی باسه‌ پێش هاتنی ساڵی نوێ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان و خانه‌نشینان موچه‌ی مانگی نۆ وه‌رده‌گرن.
18621 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/26/2018 10:44:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ