هەواڵ
داوا له‌ سه‌رۆكی پارتی كراوه‌ بۆئه‌م دوو مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی به‌ غدا بكات
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا و ئاگادار له‌ دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق ئاشكرای كرد سه‌رۆكی پارتی له‌سه‌ر داوای قاسم سلێمانی سه‌ردانی به‌غدا و نه‌جه‌ف ده‌كات و سه‌فه‌ره‌كه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ نییه‌.

له‌ دوا سه‌ردانی دا بۆ هاوینه‌هه‌واری صه‌ڵاحه‌دین، قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسداران داوای له‌ مه‌سعود بارزانی كردوه‌ بۆ دوو مه‌به‌ست سه‌ردانی به‌غدا و نه‌جه‌ف بكات.
١. قاسم سلێمانی داوای له‌ بارزانی كردوه‌ كه‌ موقته‌دا صه‌در و عادل عه‌بدولمه‌هدی رازی بكات كه‌ فالح فه‌یاز كاندیدی ئێران بكرێت به‌ وه‌زیری ناوخۆی عێراق.
٢. قاسم سلێمانی داوای له‌ بارزانی كردوه‌، ناوبژیوانی بۆ بكات و له‌گه‌ڵ موقته‌دا صه‌در ئاشتیان بكاته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كانی كه‌ به‌ میلله‌ت دراوه‌، مه‌سعود بارزانی ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ی پێشوه‌ختی ده‌ست پێكردوه‌ و به‌شێك له‌ سوننه‌ و شیعه‌كانی نزیك له‌ ئێرانی هانداوه‌ كه‌ پشتگیری قاسم سلێمانی بكه‌ن و باڵا ده‌ستی بكه‌ن به‌سه‌ر عێراقدا.
بارزانی له‌ كۆبونه‌وه‌كانیشدا، سه‌ردانی ماڵی هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌دری كردوه‌ كه‌ قاسم سلێمانی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندیدی كردوه‌.

هه‌روه‌ها له‌  دوای دیداری فه‌رمی له‌نێوان بارزانی و هادی عامری و قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی گروپی عه‌صائب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق كه‌ سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانن، مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، به‌ نهێنی و به‌جیا له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی عه‌صائیب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق كۆبونه‌ته‌وه‌.
زانیاریه‌كان ئه‌وه‌ ده‌خه‌ته‌ رووله‌و دانیشتنه‌دا  هه‌موو گرژییه‌كانی نێوان پارتی و عه‌صائیب ئاسایی كراونه‌ته‌وه‌ و هه‌ردولا رێككه‌وتنێكیان بۆ ئه‌نجامدانی عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی هه‌واڵگری له‌ هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركوك، موصڵ و ناوچه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ ئه‌نجامداوه‌. به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌، له‌مه‌ولا كۆبونه‌وه‌ و پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان پارتی و عه‌صائیب ئه‌نجام ده‌درێت.

بڕیاریشه‌ دوای به‌غدا، مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی نه‌جه‌فی ئه‌شره‌ف بكات و له‌گه‌ڵ حوجه‌تولئیسلام موقته‌دا صه‌در كۆببێته‌وه‌.
جێگه‌ی  باسه‌ له‌ پاش ریفراندۆم، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بارزانی و ئێرانییه‌كان هه‌نگاوی گرنگی بڕیوه‌ و ئێستا بارزانی شه‌ریكێكی ستراتیژییه‌ بۆ حكومه‌تی تاران له‌ عێراقدا.
13903 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/22/2018 6:21:39 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ