هونەر
له‌كۆتاییدا كۆمساى له‌سه‌ر وێنه‌ ڕوته‌كانى هاته‌ ده‌نگ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
خانمه‌ گۆرانیبێژى دیارى  ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان"كۆمساى" ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌چه‌ند  وێنه‌ى ڕووت و نه‌شیاوبڵاو بۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ "كۆمساى " بێت .

به‌ڵام له‌كۆتاییدا "كۆمساى " دوێنێ له‌ پێگه‌ى تۆِرى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرامى خۆى بێده‌نگى شكاند و ڕه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و وێنانه‌ ئه‌و بێت .

هه‌روه‌ك كۆمساى ده‌ڵێت" كه‌سایه‌تى و شه‌خسیه‌تى من به‌ جل و به‌رگ نزم و به‌رز نابێ ، هه‌موو جل وبه‌رگێك و بیر و بروایك لاى من ئاساییه‌ ، جلى ئاواهى له‌به‌ر ئه‌كه‌م زۆر ئاساییه‌ ، به‌ڵام ئه‌و وێنانه‌ وێنه‌ى من نیه‌ ، داپۆشراوى یان كورت ببون جل و به‌رگ پێوه‌ر نیه‌ بۆ ئه‌خلاق به‌ڵام هه‌نێك ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌ فتوشاپ كردنى وێنه‌ یان بوختان بۆ ڕوخاندنى كه‌سایه‌تیه‌كان ، من به‌ ئه‌و شتانه‌ ناڕوخم و بێ ئه‌خلاقى به‌زۆلم و دزى و درو و بۆختان و كردارى قیزه‌ون و كوشتن ئه‌زانم هه‌لبه‌ت واتاى بێ ئه‌خلاقى بوونى نیه‌ و وشه‌یكى هه‌له‌یه‌ ، باشتره‌ بلێن هه‌نێك به‌د ره‌وشتن و هه‌نێك پاك ره‌وشت.....



سوپاس بۆ ئه‌و په‌یج و هه‌وادارانه‌ وا پشتگیرى منیان كرد .

ئه‌و تاتویه‌ من ره‌مزێكى تیایه‌ كه‌س ناتوانێ كۆپى كه‌ ".

جیگه‌ى ئاماژه‌یه‌ ئه‌و وێنه‌یه‌ هى كچێكى ئه‌وروپیه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه‌تى پێده‌چێت به‌مه‌به‌ستى ناوزڕاندنى كۆمساى وێنه‌كه‌ به‌ فۆتۆشۆپ تاتۆكه‌ى بۆ كرابێت.

12259 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/22/2018 12:35:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ