دۆسیە
ئایاهاوڵاتی به‌چه‌ند ڕۆژ پاسپۆرته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه‌؟
دیداری:عه‌بدول نه‌جم
فۆتۆ:لانه‌ئیسماعیل 

پاسپۆرت ئه‌و به‌ڵگه‌ نامه‌ ڕه‌سمیه‌ (فه‌رمیه‌)یه‌ كه‌ بۆ سه‌فه‌ركردن له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌ی‌ كه‌ هه‌رهاوڵاتیه‌ك سه‌ربه‌و وڵاته‌یه‌ باوه‌ڕی‌ پێده‌كرێت، هه‌ڵگری‌ ده‌ناسرێت له‌ڕه‌گه‌زنامه‌یی‌ و پێناسه‌كه‌ی‌ به‌پێی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆی‌ (واته‌ پاسپۆرت ئه‌و هاوڵاتیه‌ یان ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌خه‌ڵكی‌ چ ووڵاتێكه‌ .

عه‌میدی ماف په‌روه‌ر سالارعه‌بدوڵله‌ محمد عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی له‌م دیداره‌ تایبه‌ته‌ی مالپه‌ڕی( ئاڕاسته‌)دا وه‌لأمی ئه‌وپرسیارانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌لای هاوڵاتیان هه‌یه‌.

ئاڕاسته‌:په‌یوه‌ندی پاسپۆرتی سلیمانی له‌گه‌ڵ پاسپۆرتی به‌غدا له‌چ ئاستێكدایه‌و كێشه‌كانتان چیه‌؟
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرت:په‌یوه‌ندی نێوانمان له‌ ئاستێكی زۆرباشدایه‌  وزۆرترین كێشه‌مان تێپه‌ڕاندوه‌،تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كانیشمان كاردانه‌وه‌ی هه‌بوه‌ له‌سه‌ركاری هاولأتیان و زوو تێپه‌ڕاندنی كاروباری هاولأتیان به‌وه‌ی ئێستا خێراترهاوڵاتی ده‌بێته‌خاوه‌نی پاسپۆرت.

ئاڕاسته‌:هۆكاره‌كه‌ی چیه‌ هاولأتی زوترده‌بێت به‌خاوه‌نی پاسپۆرت .ئایا به‌ چه‌ند رۆژ پاسپۆرت وه‌رده‌گیرێته‌وه‌؟
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرت:هاولأتی ئاسایی له‌ ماوه‌ی 2بۆ3ڕۆژدا پاسپۆرته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه‌،ئه‌و هاولأتیانه‌شی كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ سه‌فه‌رده‌كه‌ن به‌یه‌ك ڕۆژ پاسپۆرته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه‌،ئه‌وه‌ش ده‌گێڕینه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كاروباره‌كانی ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان باشتر ڕێكخستۆته‌وه‌ هه‌روه‌ها  له‌سنوری پارێزگای سلێمانیدا زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی خاوه‌نی پاسپۆرتن،وه‌ هه‌روه‌ها تێگه‌شتنی به‌غدا له‌ گه‌ڵ سلێمانی زیاتره‌ و ته‌نسیقێكی زۆرباشیشمان هه‌یه‌.

ئاڕاسته‌:ڕۆژانه‌ چه‌ند هاولاتی دێت بۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌تان؟
 به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرت:ڕۆژانه‌ له‌ وه‌رزی زستاندا 300 بۆ400كه‌س دێن بۆوه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كانیان،هه‌روه‌ها 700بۆ800كه‌س دێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان كه‌ كاره‌كان جیاوازه‌ بۆنمونه‌ ونكردن و ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌و یان ناووته‌مه‌ن گۆرینه‌،بێ گومان له‌ به‌هارو هاوێندا كه‌ وه‌رزی گه‌شت و گوزارو سه‌فه‌ركردنه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ زۆر زیاترده‌بێت.

ئاڕاسته‌:زۆرجار خه‌تی نێوان سلێمانی و به‌غدا ده‌بچڕێت هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گێڕته‌وه‌؟
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرت:ڕاسته‌ ڕۆژانه‌ 50 بۆ50 ده‌قیقه‌ خه‌تی نێوانمان ده‌بچڕێت ئه‌ویش ته‌نها شاری سلێمانی ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو له‌به‌سره‌وه‌ تا هه‌ولێر و سلێمانی و سه‌رجه‌م شاره‌كان ده‌گرێته‌وه‌،هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ به‌داله‌ی نێوان مه‌ئمون و جه‌وازاتی به‌غدا نامێنێت و فایبه‌رئۆتیك نیه‌،پۆینت به‌ پۆینته‌ ،وه‌ ئه‌و ئامێره‌ش ته‌مه‌نی زیارتر له‌ حه‌وت ساڵه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ هۆكاری بڕینی خه‌ته‌كه‌مانه‌.

ئاڕاسته‌:چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ چی ده‌بێت؟
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرت:هه‌وڵێك له‌ ئارادایه‌ له‌ به‌غدا كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌ندازیاره‌كان سه‌رقاڵی سیسته‌می پاسپۆرتی ئه‌له‌كترۆنیین بۆده‌رهێنانی پاسپۆرت ئیدی ئه‌وه‌ كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ كار دیارنیه‌ هه‌ركاتیش ئه‌و سیستمه‌ هاته‌ ئاراوه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌بن.

ئاڕاسته‌:پرسیاری هاولأتیان ئه‌وه‌یه‌ ئایا كه‌سێك پاسپۆرت ون ده‌كات ده‌بێت بچیت بۆبه‌ غدا؟
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرت:پێشتر هه‌رهاولأتیه‌ك ئه‌گه‌ر پاسپۆرتی وون بكردایه‌ ده‌بوو بچێت بۆبه‌غدا  و دادگای به‌غدا سه‌ره‌ڕای حاڵه‌تی ترس و ئه‌منی به‌ شه‌ش مانگ وه‌ریده‌گرته‌وه‌،به‌ڵام له‌ دوای ده‌رچونی یاسای ژماره‌32ی ساڵی 2015 ده‌سته‌ڵات درا به‌ هه‌موو پارێزگاكان به‌ تایبه‌ت مه‌حاكه‌مه‌ی سلێمانی كه‌ ده‌توانین مامه‌ڵه‌ی ون بون له‌ ڕێگای دادگای سلێمانیه‌وه‌ ڕایبكه‌ین به‌وه‌ی هه‌رهاولأتیه‌ك پاسپۆرت ون بكات دێته‌ لای ئێمه‌ پێداویستیه‌كانی دادگای بۆئاماده‌ ده‌كه‌ین و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی اه‌ ماوه‌ی 10 بۆ15ڕۆژدا پاسپۆرته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه‌.

ئاڕاسته‌:له‌ ئیستادا هاولأتیان زۆر ناوو ته‌مه‌نی خۆیان ده‌گۆڕن ئایا لای ئیوه‌ كیشه‌دروست ده‌بێت بۆیان؟
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرت:ئه‌و حاڵه‌ته‌ش پیشتر ده‌بوو ئه‌و هاولأتیه‌یی به‌نیازی ناوو ته‌مه‌ن گۆڕین بوایه‌ ئه‌ویش بڕۆشتیایه‌ بۆبه‌غدا به‌لام به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ به‌غدا كار به‌ مه‌حاكه‌مه‌ی هه‌رێم ده‌كات و هه‌رله‌سلێمانی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ له‌ ناوو ته‌مه‌ندا ده‌كرێت بۆیان.وه‌ هه‌فتانه‌ش هاولاتی دێت ناو یان ته‌مه‌نی ده‌گۆڕێت.

ئاڕاسته‌:بۆچی گرنگه‌ هاولأتی پاسپۆرتی هه‌بێت؟
عه‌میدی ماف په‌روه‌ر سالارعه‌بدوڵله :پاسپۆرت ئه‌و به‌ڵگه‌ نامه‌ ڕه‌سمیه‌ (فه‌رمیه‌)یه‌ كه‌ بۆ سه‌فه‌ركردن له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌ی‌ كه‌ هه‌رهاوڵاتیه‌ك سه‌ربه‌و وڵاته‌یه‌ باوه‌ڕی‌ پێده‌كرێت، هه‌ڵگری‌ ده‌ناسرێت له‌ڕه‌گه‌زنامه‌یی‌ و پێناسه‌كه‌ی‌ به‌پێی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆی‌ (واته‌ پاسپۆرت ئه‌و هاوڵاتیه‌ یان ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌خه‌ڵكی‌ چ ووڵاتێكه‌ ،دواتر بۆچی هاولاتی نه‌یبێت چه‌نده‌هاحاڵه‌تی نه‌خۆشی و سه‌فه‌ركردن دێته‌ پێش ئه‌وكاته‌ هاولأتی ده‌زانێت چه‌نده‌ گرنگه‌ پاسپۆرتی خۆتت هه‌بێت.

ئاڕاسته‌:سه‌باره‌ت به‌و مێرمنداڵانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان 18 ساڵ نیه‌ چۆن ده‌بنه‌ خاوه‌نی پاسپۆرتی خۆیان؟
عه‌میدی ماف په‌روه‌ر سالارعه‌بدوڵله‌ :ئه‌وكه‌سانه‌ ی كه‌ ته‌مه‌نیان نه‌بۆته‌ 18 ساڵ به‌ بێ ئاماده‌بونی وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی یان به‌ بێ نه‌بونی (باوك ،دایك،خۆشك،برا،باپیره‌،داپیره‌،مام) ناتوانێت ببێته‌ خاوه‌نی پاسپۆرت.

ئاڕاسته‌:دوا كۆمێنتت چی یه‌؟
عه‌میدی ماف په‌روه‌ر سالارعه‌بدوڵله :داوا له‌ هاولاتیانی شاری سلێمانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م سه‌ردانمان بكه‌ن وپاسپۆرته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌ كه‌ هاولاتی هه‌یه‌ له‌ ساڵی 2014وه‌ نه‌هاتۆته‌وه‌ بۆوه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كانیان.له‌ كاتێكدا پێشتر هه‌وڵی زۆریداوه‌ تا به‌ زوترین كات پاسپۆرتی بۆده‌ربكه‌ین.

مێژووی دروستبوونی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی،دەگەڕێتەوە بۆ رۆژی (11/11/1999)، کە بۆ یەکەمجار وەک هۆبەیەک (بەش)ێک لەناو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی دامەزرابەناوی هۆبەی کاروباری پاسپۆرت ومانەوە،لە(5/12/1999)‌و دوای دروستکردنی بنکە سنوورییەکانی، هۆبەی کاروباری پاسپۆرت ‌و مانەوە، کرایە (بەڕێوەبەرێتی)یەک لەناو ئاسایشی گشتی لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشدا، بەڵام لە (4/3/2002) ئەوبەشەش فراوانبوو، کرایە بەڕێوەبەرایەتییەک سەربە ئاسایشی گشتیبە ناوی (بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت‌ ومانەوەی سلێمانی)، (11/9/2006)دا بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرت‌ ومانەوە لەسەر میلاکی ئاسایش گوازرایەوە سەرمیلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەفەر ‌و ڕەگەزنامە ‌و دواتر لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق ‌و هەرێمی کوردستاندا ئە‌و دوو بەڕێوبەرایەتییە لەیەکترجیابوونەوە‌و کرانە دوو بەرێوەبەرایەتی سەربەخۆ.  توانرا لە ڕۆژی (23/12/2006) بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت ‌و مانەوە بکرێتە (بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی)‌ عەقیدی یاسایی(ساڵح عوسمان خزر) کرایە بەڕێوەبەری، دووەم بەڕێوەبەرایەتی (بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی) بوو مقدمی یاسایی(سالار عەبدوڵا محمدعلى)کرایە بەڕێوەبەری. دواتر بە فەرمانێکى ڕەگەزنامەى گشتى هەرێم لە ڕۆژى(7/6/2015) عەمیدی مافپەروەر(سالار عەبدوڵا محمدعلى)کرایە بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی. شایانی باسە ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمە.

2368 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2017 12:05:04 PM
زیاتر ...