ترافیک
كۆمه‌ڵێك ئامۆژگارى بۆ شۆفێرانى ئۆتۆمبێلى ئۆتۆماتیك
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
لێخوڕینی ئۆتۆمبیلى گێڕ ئۆتۆماتیك زۆر ئاسانه‌ و شۆفێر ماندوو ناكات، به‌ڵام ره‌چاو كردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ باشتره‌ و ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر پارێزراو ده‌بێت.

–  ته‌نها ئیستۆپ – برێك به‌كاربهێنه‌ بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل نه‌ك گێڕ گۆڕین یان راكێشانی هاند برێك.

– له‌كاتی وه‌ستاندا، هاند برێك راكێشه‌ به‌ڵام زۆر توندی مه‌كه‌ كه‌ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا، ناخۆش به‌ده‌سته‌وه‌ بێت.

– له‌كاتی وه‌ستانی كاتیدا، گێڕ بخه‌ سه‌ر “N” و برێك راكێشه‌، نه‌ك ئیستۆپ بكه‌یت یان له‌سه‌ر “D” بیهێڵیته‌وه‌.
 –  وریابه‌، تا ئۆتۆمبیل به‌ته‌واوی نه‌وه‌ستێ، گێڕ مه‌گۆڕه‌ بۆ “P” چونكه‌ زه‌ره‌ری گه‌وره‌ت لێده‌دات.

– پێویسته‌ بیری گۆڕینی رۆن و هایدرۆلیكی گێڕت هه‌بێ، پێویسته‌ 150 هه‌زار كم زیاتر له‌سه‌ری نه‌ڕۆیت و زوو فه‌حسی بكه‌ نه‌كا كه‌م بكات.

– نه‌كه‌ی هه‌ر گیز ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بكه‌یت كه‌ به‌ده‌م رۆیشتنه‌وه‌ گێڕی “D” بگۆڕی  بۆ “R” چونكه‌ ئه‌وه‌ ته‌مه‌نی گێڕه‌كه‌ت كورت ده‌كاته‌وه‌.

– ئه‌گه‌ر خێرایی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت له‌ 20 كم زیاتره‌، هه‌رگیز بیر له‌وه‌ مه‌كه‌ره‌وه‌ كه‌ گێڕه‌كه‌ی له‌ “N” ه‌وه‌ بگۆڕێ  بۆ “D” یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، چونكه‌ ورده‌ ورده‌ گێڕه‌كه‌ت خراپ ده‌كات.

– كاتێ گێڕی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت له‌سه‌ر “N” پێ به‌ سلێكته‌ری به‌نزیندا مه‌نێ و پاشان له‌پڕ بیده‌یته‌ “D” بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌خێرایی ده‌ست بكات به‌جوڵه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ زۆر خراپه‌، هه‌م بۆ گێڕ هه‌میش بۆ مه‌كینه‌.

– كارێكی باش ناكه‌یت ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بۆ 10 چركه‌ زیاتر راگرت و گێڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر  “D”  بێت باشتره‌ بیده‌یته‌ گێڕی   “N”  و هاند برێك راكێشه‌.

واز له‌و خووه‌ بێنه‌ كه‌ هه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ وه‌ستاند خێرا گێڕه‌كه‌ بده‌یته‌ “P” به‌تایبه‌تی له‌كاتی وه‌ستان له‌ ترافیك لایتدا.

سه‌رچاوه‌: تیك ئاى .
9347 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/19/2018 12:41:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ