ئابوری
له‌ باره‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی مامۆستایانه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ باره‌ی به‌رده‌وامی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی مامۆستایان و زیانه‌كانی به‌بواری په‌روه‌رده‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، به‌پێی ئه‌و موچه‌یه‌ی ده‌درێته‌ مامۆستایان، له‌ئێستادا هاوكاری مامۆستایان ده‌كرێت.

له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا (دڵشاد عومه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند: پێنه‌دان و دواكه‌وتنی موچه‌ی مامۆستان و به‌رده‌وامی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه‌ زیانی به‌بواری په‌روه‌رده‌ گه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌ هێزی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌یه‌ ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێكردووه‌و زیانه‌كان كه‌متر ده‌ركه‌وتوون.

ڕاشیگه‌یاند: له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا كه‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ به‌رده‌وامه‌ ده‌سه‌ڵاتمان داوه‌ به‌ په‌روه‌رده‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كان كه‌ هاوكاری مامۆستایان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت خه‌رجی هاتوچۆیان له‌سه‌ر كه‌مبكرێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ،ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان نه‌ك موچه‌ی ئێستا، به‌ڵكو موچه‌ی مامۆستایانی هه‌رێم وه‌ك موچه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی ژاپۆنی لێبێت.

  هیواشی خواست كه‌ حكومه‌ت له‌ ئاست به‌ڵێنه‌كانی بێت و خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستپێنه‌كاته‌وه‌، باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وانه‌ی پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌و كه‌واته‌ لێره‌وه‌ تاوانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر تاكه‌كان.
797 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/19/2018 11:26:25 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ