ئابوری
ئه‌و زیانه‌ی‌ ‌به‌ربانكی‌ ناوه‌ندی كه‌وتوه‌ ‌كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئابوری‌ هه‌رێم نابێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دڵنیایی به‌موچه‌خۆران و هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم ده‌دات سه‌باره‌ت به‌و زیانه‌ی‌ كه‌ به‌ر بانكی‌ ناوه‌ندی عیراق كه‌وتوه‌  و رایده‌گه‌یه‌نێت ، ‌كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئابوری‌ هه‌رێم نابێت.
 
شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران  ڕاگه‌یاند: بانكی‌ ناوه‌ندی عیراق به‌هۆی باران و لافاوه‌وه‌  برى زیاتر له‌ 12 ملیار دینارى له‌ ده‌ستداوه‌ ، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌م قۆناغه‌دا دیراسه‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ین و دواتر له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بڕیاری له‌باره‌وه‌ ده‌درێت".

راشیگه‌یاند: "ئه‌و زیانه‌ی‌ به‌ر بانكی‌ ناوه‌ندی كه‌وتوه‌ ، هیچ مه‌ترسیه‌كی‌ بۆ پشكی‌ هه‌رێم و ناردنی‌ پاره‌ له‌به‌غداوه‌ نییه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "چه‌ند زانیارییه‌كی دیكه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ ئه‌و پارانه‌ی‌ له‌بانكی‌ ناوه‌ندی له‌ناوچون، پاره‌ی‌ دڕاوی هاوڵاتیان بوه‌و وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌و هیچ سودێكی‌ نه‌بوه‌ ، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌دواداچونی‌ جدی له‌سه‌رده‌كه‌ین و ئه‌نجامه‌كه‌شی بۆ ڕای گشتی‌ له‌دواتردا بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌".
165 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/18/2018 11:02:50 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ