ترافیک
ژنێکی تەمەن 82 ساڵان گیانی لە دەست دا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
لە ڕووداوێکی هاتوچۆداو لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەربەقەزای ڕانیە ژنێکی تەمەن 82 ساڵان گیانی لەدەست دا .

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا و لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای ڕانیە لە ئیدارەی ڕاپەڕین کاتژمێر ( 9 ) ی سەرلەبەیانی شەممە ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا لاندکرۆز کە بە( وەنەشە ) ناسراوە لەم ژنەی داوە ، دوای ئەوەی بەمەبەستی چارەسەر ئەو ژنە گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە ، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا " .

ناوبراو وتیشی " ئەوژنەی لەم ڕووداوەی هاتوچۆ گیانی لەدەست داوە ناوی ( ز ، ٲ ، م ) تەمەنی ( 82 ) ساڵانە و دانیشتوی ناحیی چوارقوڕنەیە ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە " .
357 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/18/2018 10:03:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ