ترافیک
هاتوچۆكردنى شه‌قامه‌كانى ئه‌م شاره‌ى هه‌رێم ڕاده‌گیرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئه‌مڕۆ ٥ خوله‌ك هاتوچۆكردنى ئۆتۆمبێل له‌ ئه‌م شاره‌ى هه‌رێم ده‌وه‌ستێت .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌  ڕایگه‌یاندووه‌:" بۆ وەبیرهێنانەوەی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و مەترسییەکانی پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ سبەینێ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بۆ ماوەی پێنج خولەک هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل ڕادەگیرێت.

وتیشى:هاتوچۆی گەرمیان داوا لە شۆفێران و هاوڵاتییان دەکات هاوکارییان بکەن کە لە ماوەی ئەو پێنج خولەکەدا ئۆتۆمبێلەکان ڕابگرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی دوو هەفتەیە هاتوچۆی هەرێم هەڵمەتێکی هۆشیاری هاتوچۆی لە زۆرێک لە شارەکانی هەرێم ڕاگەیاندووە، ڕۆژانە لەڕێگەی پێدانی ڕێنمایی هاتوچۆوە شۆفێران ئاگاداردەکەنەوە لە پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەکان. دواتریش لێپێچینەوە لەگەڵ سەرپێچیکاران دەکەن و بەپێی یاسا سزا دەدرێن.
247 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/18/2018 9:57:08 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ