زانست
ماڵى بوكه‌ڵه‌ سێكسیه‌كان كرایه‌وه‌ بۆ له‌شفرۆشى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى ماڵپه‌ڕى "الیوم السابع" باس له‌وه‌ ده‌كات ، له‌ئێستادا زۆربه‌ى كۆمپانیا جیهانییه‌كان سه‌رقاڵن به‌ دروست كردنى كۆمه‌ڵه‌ رۆبۆتێك كه‌ تایبه‌ت بێت به‌ ئه‌نجامدانى كردارى سێكسى له‌گه‌ڵیدا .

یه‌كێك له‌ كۆمپانیا دیاره‌كانى كالیفۆرنیا له‌ئێستادا سه‌رقاڵى دروست كردنى ماڵێكه‌ كه‌ چه‌نده‌ها رۆبۆتى سه‌ره‌نج ڕاكێشى تێدا دروست ده‌كات كه‌ته‌نها بۆ كارى سێكسى و ئه‌نجامدانى ئاره‌زووه‌كان به‌كاربهێنرێن .

هه‌روه‌ك له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا هاتووه‌ كالیفۆرنیا به‌نیازه‌ له‌سه‌ره‌تاى ساڵى "2019" دا ئه‌م ماڵه‌ به‌ ڕووى هاوڵاتیاندا بكاته‌وه‌ ، كه‌ هه‌موو تاكێك بۆى هه‌یه‌ سه‌ردانى ئه‌م ماڵه‌ بكات و چه‌ند ڕۆبۆتى بوێت ده‌توانێت داوا بكات .

داوا كردنى هه‌ر رۆبۆتێك له‌م ماڵه‌دا نرخه‌كه‌ى بریتییه‌ له‌ "122" دۆلارى ئه‌مه‌ریكى ، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر داواى رۆبۆتێكى نوێت كرد ئه‌وا نرخه‌كه‌ى "10" هه‌زار دۆلار ده‌بێت.

باس له‌وه‌ش كراوه‌ رۆبۆته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك دروست ده‌كرێن كه‌ جوانى و سه‌ره‌نج ڕاكێشى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌ و به‌جۆرێك ئاماده‌ ده‌كرێن به‌ هه‌ر شیتێك ئاره‌زووى بكه‌یت ده‌توانى له‌گه‌ڵى ئه‌نجامى بده‌یت ، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ر كردارێك له‌گه‌ڵ هه‌ر رۆبۆتێك ، دواى ئه‌وه‌ به‌ته‌واوى پاك و خاوێن ده‌كرێته‌وه‌ ، تاوه‌كو هیچ كێشه‌ى ته‌ندروستى بۆ كه‌سى به‌رامبه‌ر دروست نه‌كات .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.

16258 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/12/2018 11:50:06 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ