ترافیک
٤٢٠ كه‌س به‌هۆى ڕووداوى هاتوچۆوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
له‌ هه‌رێم نزیكه‌ى 3 هه‌زار رووداوى هاتوچۆ روویانداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 420 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 3 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.

"رزگار عه‌لی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ رایگه‌یاندووه‌:"له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم 2 هه‌زار و 900 رووداوی هاتوچۆ روویانداوه‌ و به‌داخه‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 420 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به‌هۆى ئه‌و 2 هه‌زار و 900 رووداوی هاتوچۆیانه‌ى روویانداوه‌، جگه‌ له‌ گیان له‌ده‌ستدانى 420 كه‌س، زیاتر له‌ 3 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگۆى زیادكردنی بڕى سه‌رپێچى هاتوچۆى ره‌تكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ‌له‌ ئێستادا بڕیارى له‌و جۆره‌ له‌ ئارادا نیه‌.
262 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/10/2018 12:38:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ