ترافیک
له‌ سلێمانى شه‌قامێكى سه‌ره‌كى شۆفێران داده‌خرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌باره‌ى داخستنى شه‌قامێكه‌وه‌ ئاگادارییه‌كى ئاڕاسته‌ى شۆفێران كرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌:شۆفێران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌هۆی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ له‌ شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود (شه‌ست مه‌تری) له‌ناو شاری سلێمانی رێگای سه‌ره‌كی نێوان فاملی مۆڵ تا پردی قالاوه‌، داخراوه‌، شۆفێران ده‌توانن رێگاى تر به‌كاربهێنن".

وتیشى:"دوو مه‌فره‌زه‌ی هاتوچۆ كارئاسانی بۆ شۆفێران ده‌كه‌ن، مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م فاملی مۆڵ‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌ژێر پردی قالاوه‌، شۆفێرانی ئازیز ئه‌گه‌ر كاری زۆر پێویستیان نییه‌، ده‌توانن روو له‌و ناوچه‌یه‌ نه‌كه‌ن تا كاری نۆژه‌كردنه‌وه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت".
هاوكات په‌یامنێرمان له‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌هاوڵاتیان له‌ ئێستادا له‌سه‌ر پرده‌كه‌وه‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
674 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/10/2018 11:29:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ