هەواڵ
دانپیدانانى تۆمه تباریك بلاوكرایه وه
 ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن
پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی تۆمەتبارێك بڵاو دەكاتەوە كە بڕی 20 دەفتەر دۆلاری دزیوە .

لەچالاكییەكی هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی/ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت  كە بڕی 200 هەزار دۆلاری لەكارگەیەك دزیوە.


پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن كارگەیەكی دروستكردنی بۆری پلاستیك بەهۆی دزینی پارەی كارگەكەوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستیان بەلێكۆڵینەوەی ورد كردو لەكاتی لێدانەوەی كامێرای چاودێری كارگەكەدا دەركەوت كە كارمەندێكی كارگەكە بەو تاوانە هەستاوە.
لەدانپێدانانەكانیدا تۆمەتبارەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لەساڵی 2014وە بەبەردەوامی پارەی لەكارگەكە بردووە كە بەكۆی گشتی دەكاتە 200 هەزار دۆلار (20 دەفتەر دۆلار).


لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
320 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2018 3:39:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ