هەواڵ
له‌ڕووداوێكى ته‌قه‌كردندا 12 كه‌س بوونه‌ قوربانى
  ئاڕاسته‌:شه‌راره‌ نه‌وزاد
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە باڕێک بە ناوی بۆردەرلاین له‌ شاری لۆس ئه‌نجلسی ئەمەریکا  12 کەس کوژران.
  ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكرده‌وه‌، کەسێک لەیەکێک یانەی شەوانەکانی شاری لۆس ئەنجلسی کالیفۆرنیا دەستڕێژی گولله‌ی کردووە و بەهۆیەوە 12 كه‌س کوژراون و برینداربوون.
سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی شارەکە ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: تا ئیستا ئاماری کوژراوەکانیان لەبەردەستدا نیە و هەموو بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
 ئەوەشی خسته‌ڕوو:کە تەقەکەرەکە دوای ڕووداەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە.
663 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2018 3:22:23 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ