هەواڵ
جێنشینی ئەبوزەبییە بانگهێشتنامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى د.به‌رهه‌م كرد
 ئاڕاستە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى له‌جێنشینی ئەبوزەبییەوە پێگه‌یشت. 
  سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە ئەحمەد حەسەن ئەلشحی باڵیۆزی شانشینی یەکگرتووی عەرەبی کە بانگهێشتنامەیەکی لە شێخ محەمەد بن زاید ئالنهیان جێنشینی ئەبوزەبییەوە گەیاندە سەرۆک بەرھەم ساڵح بۆ سەردانی ئیمارات بە ئامانجی بیروڕاگۆڕینەوە و تاوتوێکردنی مەسەلەکانی پەیوەست بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات و ناوچەکە.
سەرۆک كۆمار ئاماژەیکرد بۆ ئەو پەیوەندییە قوڵەی کە هەردوو وڵاتی برا پێکەوە دەبەستێتەوە، هاوکات پێویستی پتەوکردن و گەشەپێدانی ئەو پەیوەندییانەی دووپاتکردەوە بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانیدا.
 ‏
‏‎لاى خۆشیه‌وه‌ باڵیۆز ئەلشحی  خواستی دەوڵەتی ئیماراتی خستەرو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەردەوامبون و درێژەدان بە هاریکاریی کردن لەگەڵ عێراقدا لە هەموو بوارەکاندا.
150 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2018 3:20:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ