هەواڵ
قائیمقامى سلێمانى هۆشدارى ده‌داته‌ خاوه‌ن كارگه‌ گه‌وره‌كان
  ئاڕاسته‌:شه‌راره‌ نه‌وزاد

قائیمقامى سلێمانى هۆشدارى ده‌داته‌ خاوه‌ن كارگه‌ گه‌وره‌كانى سنوره‌كه‌ و داوا ده‌كات پابه‌ندبن به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كان و نه‌بنه‌ هۆكار بۆ پیسبوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه.  
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ‌ "ئاوات محه‌مه‌د"  قائیمقامی سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌ی سلێمانی، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن و نوێنه‌ری كارگه‌ گه‌وره‌كانی پیشه‌سازی له‌ سنوری سلێمانی كۆبووه‌وه‌ و مه‌رج و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ كاركردنی كارگه‌كان تاووتوێ كران. 
له‌ میانى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا شێوازی كاركردنی كارگه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ژینگه تاووتوێ كران و له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌‌ ‌ "ئاوات محه‌مه‌د" ڕایگه‌یاند: "پێویسته‌ هه‌موو كارگه‌كان پابه‌ندبن به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كان و نه‌بنه‌ هۆكار بۆ پیسبوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه".‌
قائیمقامی سلێمانی داواشی له‌ خاوه‌ن كارگه‌كانی پیشه‌سازی كرد له‌ زووترین كاتدا ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌ له‌ كارگه‌كانیاندا هه‌یه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ن، چونكه‌ لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان ده‌كات و هه‌ر خاوه‌ن كارگه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه.‌
125 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2018 2:38:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ