هەواڵ
17%ى پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ى عێراق دیارى بووه‌
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
پەرلەمانتارێكى ئیئتیلافی بونیادنانەوە سه‌باره‌ت به‌ پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى عێراقدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: مافى سروشتى خۆى 12%ە و لەوەش زیاتریان پێنادرێت و پێویستە هەرێمی كوردستانیش لەوە تێبگات، ده‌شڵێت:ئه‌و 17%ەش كە پێشتر وەریدەگرت دیاری بووە لەلایەن سەرۆكی كاتی حكومەتی پێشوترەوە.


لەبەیاننامەیەكدا مەنسوڕ بعێجی پەرلەمانتاری ئیئتیلافی بونیادنانەوە بعێجی ڕایگه‌یاندووه‌: بودجە بەیەكسانی بەسەر سەرجەم پارێزگاكانی عیراقدا دەبەش دەكرێت بەهەرێمی كوردستانیشەوە، ئەوەش بەپێی دەستور و یاسا دەبێت.

ڕاشیگه‌یاندووه‌:پشكی هەرێم 12%یە و ئەوەش مافی خۆیانە، پێویستە هەرێمی كوردستانیش لەوە تێبگات، ئەو پشكە مافی ئەوانە و لەوەش زیاتریان پێنادرێت".

ئەو پەرلەمانتارەی ئیئتیلافی بونیادنانەوە سه‌باره‌ت به‌و پشكه‌ى پێشوترى هه‌رێم وه‌رى ده‌گرت كه‌ به‌ ڕێژه‌ى 17%بوو له‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌: "17% كە پێشتر هەرێم وەریدەگرت، مافی خۆی نەبوو، بەڵكو ئەوە دروستكراو بو، بەجۆرێك دیارییەك بوو لەلایەن ئەیاد عەللاوی سەرۆكی كاتی حكومەتی پێشوترەوە درابو بە هەرێم، ئەوە مافێكی دەستوری نەبو، هەرێمیش باش ئەوە دەزانێت، كە ئەوە مافی ئەوان نییە، رێگەش نادەین مافی پارێزگاكانی دیكە بڕوات بۆ هەرێمی كوردستان".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا بعێجى روونیشى كردووه‌ته‌وه‌: دابەشكردنی بودجەی ساڵی داهاتوو بەپێی دەستور دەبێت و لەسەر هەرێم پێویستە وەك هەموو پارێزگاكانی دیكە داهاتەكانی رادەستی حكومەتی ناوەند بكات بۆئەوەی مافی خۆی وەربگرێت، بەڵام تائێستا داهاتی نەوت و خاڵە سنوریەكانی رادەست نەكردوە بۆئەوەی مافەكانی خۆی بدرێتێ‌.
723 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2018 12:43:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ