هەمەڕەنگ
بۆ دابه‌زینى كێشت شه‌وانه‌ ئه‌مه‌ بخۆ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێى شاره‌زایانى بوارى وه‌رزش و له‌ش جوانى  باس له‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ ده‌كه‌ن ، كه‌چه‌ند گرنگه‌ بۆ دابه‌زینى كێشى له‌ش به‌ڵام گرنگ له‌وه‌دایه‌ هه‌موو شه‌وێك به‌رده‌وام بیت له‌سه‌رى و بۆ ماوه‌ى سێ مانگ هه‌موو شه‌وێك ئه‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ بخۆیت.
سه‌ره‌تا قاپێك ماست بهێنه‌ .
پاشان دوو خه‌یارى پاككرا و وورد كراوى تێكه‌ڵ بكه‌.
ئینجا هه‌ر سه‌وزه‌واتێك كه‌ خۆت ئاره‌زووى ده‌كه‌یت وه‌كو (مه‌عده‌نووس یان بروكلى یان شویت یان هه‌ر سه‌وزه‌واتێكى )تر كه‌ ئاره‌زووى ده‌كه‌یت تێكه‌ڵى بكه‌ .
پاشان ده‌توانیت له‌گه‌ڵ ژه‌مى ئێواراندا بیخۆیت ، یان دوو كاتژمێر به‌رله‌نوستن بیخۆیت ، به‌ته‌واوى كارى خۆى ده‌كات و كاریگه‌رى به‌سه‌ر كێشى له‌شه‌وه‌ ده‌بێت و كێشى له‌شت داده‌به‌زێنێت ، به‌ڵام هه‌وڵ بده‌ ژه‌مى قوورس و سووره‌كراو چه‌وورى به‌سه‌ردا نه‌خۆیت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوودى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و چه‌وورى له‌ش ده‌توێنێته‌وه‌ و یارمه‌تیت ده‌دات ته‌ندروستیت به‌ره‌و باش بوون بچێت .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1700 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2018 12:42:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ