هەواڵ
كێشه‌ى زانكۆكانى ناوچه‌ جێناکۆکەکان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
  ئاڕاسته‌:شه‌راره‌ نه‌وزاد
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى یاداشتنامه‌یه‌كیان تایبه‌ت به‌ چارەسەرکردنى کێشەى زانکۆکانى ناوچە جێناکۆکەکان و چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ى گرنگى دیكه‌ واژۆكرد. 
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى  وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم و ناوەند یاداشتنامەى لێکگەیشتنیان لەبارەى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەردوولا واژۆكرد و ‌یاداشتەكە چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی تایبه‌ت‌ به‌ بواره‌كانی (ئه‌كادیمی و زانستی، توێژینه‌وه‌ و مه‌شقكردن، ڕۆشنبیری و په‌ره‌پێدان) له‌ خۆگرتووه‌ ،له‌ دواى واژۆكردنى یاداشتەکەش پێویستە هەردوو وەزارەت لە کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان و کابینەى تازەى حکومەتى عێراقى میکانیزم بۆ جێبەجێکردنى یاداشتنامەکە دابڕێژن بۆ پابەندبون و داڕشتنی نەخشەڕێگەی جێبەجێکردنی سەرجەم برگەو مادەکان.
یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانى نێو یاداشته‌كه‌ش تایبه‌ت بوو به‌ چارەسەرکردنى کێشەى کۆلێژە زانکۆییەکانى ناوچە جێناکۆکەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان و له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت: دواى واژۆكردنى یاداشتەکە ماناى ئەوە نیە بەبێ بونى مەرجى زانستى و کواڵێتى وەزارەتەکەمان متمانە بەو زانکۆیانە ببەخشێت، بەڵکو کێشەى ئەم زانکۆیانە پەیوەندیدارە بە ئاست و کواڵێتى خوێندن و پابەندبون بە مەرج و ڕێنماییە یاساییەکانی خوێندنی تایبەت كە لەگەڵ ستانداردەکانى خوێندن بگونجێت.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو:لە یاداشتەکەدا هەمان ئەو مەرج و ڕێنماییانەى کە پێشتر جەختمان لەسەرى کردۆتەوە بۆ ئەم زانکۆیانە باسکراون, بۆیە كێشەى ئەو زانکۆیانە بەستراوەتەوە بە هەبوونى کواڵێتى خوێندن و جێبەجێکردنى مەرج و ڕێنماییەکانى وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیان لەم کۆلێژە زانکۆییانەدا. 
لە کۆتایشدا بەپێویستى دەزانین بە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى و سەرجەم ئەو خوازیارانەى مەبەستیانە لەم کۆلێژە زانکۆییانە بخوێنن ڕابگەیەنین، کە بە وردی  ئاگادارى هەموو ئەو مەرج و ڕێنماییانەى وەزارەتەکەمان بن, کە دایناوە بۆ وەرگرتن و دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکاندا.
139 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2018 12:41:44 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ