هەواڵ
باج له‌سه‌ر هاورده‌كردنى ئه‌م كه‌لوپه‌لانه‌ زیاد ده‌كرێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
كۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕایده‌گه‌یه‌نێت:له‌لایه‌ن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ بڕیاردراوه‌ به‌ زیادكردنی رێژەی باج بۆ چەند كەلوپەلێكی هاوردە له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان و ده‌شڵێت: ئه‌م بڕیاره‌ له‌ 16ی تشرینی دووه‌می 2018ه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
له‌ ئاگادارییه‌كدا كه‌ ئه‌مرۆ 8-11-2018 بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌  كۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئاگاداری گشت كۆمپانیاكان و بازرگانان و پیشەوەرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەكەنەوە باج زیاد دەبێت.

ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندووه‌:ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ژمارە (3026) ئاماژە بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەبەرایەتی و وردبینی و پێناسە دیاریكردنی بەها ژمارە (17118) لەسەر دانانی رەسمی زیادەی گومرگی، بۆ بەرهەمی ناوخۆ (چیمەنتۆ-شیشی سەبە) بەمەبەستی هاندان و پشتگیریكردنی بەرهەمی ناوخۆ بڕیار درا.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش ده‌كات:چیمەنتۆی ئاسایی و مقاوم بە رێژەی (15%) لە بەهای پێناسە رەسمی زیادەی لێ وەربگیرێت لە كاتی هاوردەكردنی شیشی سەبە (حدید التسلیح) هەموو جۆر و قەبارەیەك بە رێژەی (10%) لە بەهای پێناسەی رەسمی زیادە لێ وەردەگیرێت.
337 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2018 12:25:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ