هەواڵ
کرێکارانی کۆمپانیایەکی پاکەرەوە دوای زیادکردنەوەی مووچەکانیان دەکەن
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین کۆمپانیای گارێکس ئەرکی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵانی لە قەزاو ناحیەکانی دەڤەری ڕاپەڕین پێسپێردراوە ئەوە دوای گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی وحکومەتی هەرێم لە ئێستاشدا بەهۆی کەم کردنەوەی کرێ ی گرێبەستی مانگانەی  کرێکارەکان ، ئەو کرێکارانە دژی کەمکردنەوەی مووچەکانیان ناڕەزایەتیان گەیاندۆتە یەکە ئیداریەکانی ئێدارەی ڕاپەڕین .

لە بەدوا داچوونێکی ئاڕاستەدا دەرکەوتوە بەهۆی گرێبەستی نوێی کۆمپانیاکە لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی،کۆمپانیا کرێ مانگانەی کارمەندانی گرێبەستی لە ( 400 ) هەزار دیناری بۆ   (250  ) هەزار دینار کەم کردۆتەوە ، بەوتەی خۆیان سەربارەی ماندوو بوونی کاری ڕۆژانەیان بەڵام ئەو پارەیە کە ئێستا بۆ یان دیاری کراوە بەشی خەرجی ڕۆژانەیان ناکات هەربۆیە دواکارن لایەنە پەیوەندی دارەکان چارەسەری گرفتەکەیان بکەن .

لەو بارەیەوە  "دلاوەر قوباد " جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " دیارە ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەی شارەوانیە و لەلایەن بەڕێوبەرایەتی شارەوانیەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت دوای ئەوەی ئێمە بەو هەواڵەمان زانی ئاگادارمان کردوون کە ئەوان گرێبەست نەکەن تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتو بڕیای نهای لێ دەدەین  وە لە هەوڵ داین بۆ چارەسەرکردنی ، وە  لە منافەسەی تەندەرین ئەو پڕۆژە بەدەست هاتەوە وە ئەو پارەی دیاری کراوە ، ئێمە دیاری مان نەکردووە ، لەوپارەیەش کە بۆ مووچە دیاری کراوە لە دەرخستەکە زیاترە کە ئێستا کۆمپانیای گارێکس دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ کرێکارەکان بکان ڕۆژی دووشمەممە دانیشتنیان لەگەڵ دەکەین لەو بارەیەوە بڕیاری کۆتایی دەدەین "
127 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2018 12:24:09 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ