هەواڵ
ئاسایشى سلێمانى ژن و پیاوێك ده‌ستگیر ده‌كات
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
ژن و پیاوێك به‌هۆى به‌كار هێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ زیندانى كراون و به‌بڕێك پاره‌ش غه‌رامه‌ كراون.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاراسته‌ كه‌وتوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌:لە درێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی , هێزەكانمان توانیان بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی دوو كەس دەستگیر بكەن, بەپێی ماددەی ( 14 مخدرات )  ، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی ، ڕۆژی 6-11-2018 سزادران بەم شێوەیەی لای خوارەوە، تاوانباران .
1- (هـ ، ج ، أ) لەدایك بوی ساڵی ( 1995 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (7)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000).
2- ( س ، ك ، ح) لەدایك بوی ساڵی ( 1999 ) ڕەگەزی (مێ‌ ) ، پیشەی ژنی ماڵ ، سزادرا بۆ ماوەی (7)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000).
136 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2018 12:14:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ