کۆمەڵایەتی
كۆمه‌ڵێك هۆكار له‌م وه‌رزه‌دا زیاتر خه‌واڵوت ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌گشتى زۆربه‌مان له‌م وه‌رزه‌دا به‌تایبه‌تى كه‌ش و ئاو و هه‌واى سارد ئاره‌زووى خه‌و ده‌كه‌ین ، و ڕه‌نگه‌ چه‌ند كاتژمێرێكى زیاتر بخه‌وین وه‌ك له‌ كه‌ش و ئاو و هه‌واى گه‌رما .
دیاره‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك هۆكار كه‌له‌ خواره‌وه‌ باسى لێوه‌ ده‌كه‌ین :-
كێشى زیاده‌ى له‌ش هۆكارێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر له‌ش ته‌مه‌ڵ بێت و زیاتر ئاره‌زووى خه‌و بكه‌یت ، چونكه‌ چه‌وورى كه‌ڵه‌كه‌ بوو زۆره‌ له‌له‌شدا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م چه‌ورییه‌ زیاتر له‌وه‌رزى سه‌رمایه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر له‌ش دروست ده‌كات.
به‌كارهێنانى مادده‌ى هێمن كه‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌تى شه‌وان ، له‌ش ته‌مه‌ڵ ده‌كات.
زۆر ماندوو بونى له‌ش ، وات لێ ده‌كات زیاتر ئاره‌زووى خه‌و بكه‌یت.
سه‌رما بوون و توش بونت به‌ هه‌ڵامه‌ت و قورگ ئێشه‌ زیاتر وات لێ ده‌كات بخه‌ویت .
توش بوونت به‌ خه‌مۆكى و دڵه‌ڕاوكێ و ناڕێكى ده‌روونى هۆكارێكه‌ زیاتر خه‌واڵوت بكات.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
186 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2018 11:31:03 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ