تەندروستی
خۆت له‌خواردنى په‌تاته‌ى سووره‌كراو به‌دوور بگره‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ڕۆژانه‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان ئاره‌زووى ژه‌مى خێرا و سووره‌كراو بكه‌ین ، به‌تایبه‌تى په‌تاته‌ى سووره‌كراو كه‌ بێ ئاگاین له‌وه‌ى كه‌ چه‌ند زیانى ته‌ندروستى هه‌یه‌ ، چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كى به‌رز چه‌وورى و كالۆرى له‌خۆ ده‌گرێت .
به‌پێى یه‌كێك له‌ توێژینه‌وه‌كانى زانكۆى به‌ریتانیا ده‌ركه‌وتووه‌ "100" گرام په‌تاته‌ى سووره‌كراو "319" كالۆرى و "17" گرام چه‌وورى له‌خۆ ده‌گرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر خواردنى په‌تاته‌ى سووره‌كراو ئه‌گه‌رى زۆره‌ دووچارى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و شێرپه‌نجه‌ و شه‌كره‌ت بكات.
به‌هۆى زۆر هه‌ڵمژینى چه‌وورى په‌تاته‌ دووچارى قه‌ڵه‌ویت ده‌كاته‌وه‌ ، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئاستى كۆلیسترۆڵى خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ ده‌بێته‌ هۆى توش بونت به‌ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ  و جه‌ڵده‌ى دڵ  و مێشك .
بوونى ڕێژه‌یه‌كى به‌رز كاربۆهیدرات له‌ په‌تاته‌دا واى كردووه‌ توشى نه‌خۆشى جۆرى دووه‌مى شه‌كره‌ ببیت.
ڕێژه‌ى په‌ستانى خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ، چونكه‌ بڕێكى زۆر خوێ له‌خۆ ده‌گرێت هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ له‌كاتى ئاماده‌كردنى ژه‌مى سووره‌كراودا به‌تایبه‌تى په‌تاته‌ زۆر كه‌م خوێ به‌كاربهێنیت .
ئه‌وه‌شت بیرنه‌چێت په‌تاته‌ى سووره‌كراو ئه‌و چه‌ورییه‌ زۆره‌ى كه‌ تێدایه‌ یارمه‌تى گه‌شه‌ى خانه‌ى شێرپه‌نجه‌یى ده‌دات.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
154 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/8/2018 11:28:12 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ