تەندروستی
با شه‌وان ده‌رگاى ژووره‌كه‌ت كراوه‌ بێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
شه‌وان ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان ده‌رگاى ژوورى خه‌وه‌كه‌مان دابخه‌ین ، وا هه‌ست بكه‌ین به‌و شێوه‌یه‌ باشتره‌ تاوه‌كو خه‌وێكى ئارامتر بكه‌ین ، به‌ڵام له‌مه‌ودوا هه‌وڵ بده‌ شه‌وان به‌رله‌نوستن ده‌رگاى ژوورى خه‌وه‌كه‌ت دانه‌خه‌یت ، چونكه‌ توشى هه‌ناسه‌ توندى و خه‌وزڕانت ده‌كاته‌وه‌ .
هه‌روه‌ك ده‌زانین ئۆكسجین هه‌ڵده‌مژین ، به‌ڵام دوانه‌ ئۆكسیدى كاربۆن ده‌ده‌ینه‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ شه‌وان له‌كاتى خه‌ودا ژووره‌كه‌ت كردارى هه‌واگۆڕكێ تێدا ئه‌نجام بدات ، تا دووچارى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى نه‌بینه‌وه‌ .
كه‌واته‌ شه‌وان پێویسته‌ ده‌رگاى ژوورى خه‌وه‌كه‌ت به‌ كراوه‌ى بیهێڵیته‌وه‌ تاوه‌كو توشى خه‌وزڕان نه‌بیته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌وێكى خۆش و ئارام به‌سه‌ر ده‌به‌یت ، به‌ڵام ئه‌وه‌شت بیر نه‌چێت نوستن له‌ ژوورى تاریك ته‌ندروستره‌ وه‌ك له‌ ژوورى ڕووناك .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
197 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/7/2018 12:40:15 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ