تەندروستی
خوێ باشترین پێكهاته‌یه‌ بۆ ددانه‌كان
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
خوێ یه‌كێكه‌ له‌و پێكهاته‌ گرنگه‌ى كه‌ تواناى سپى كردنه‌وه‌ى ددانه‌كانى هه‌یه‌ ، ده‌توانین ڕۆژانه‌ ددانه‌كانمان به‌ خوێ بشۆین ، چونكه‌ خوێ زه‌ردیى و كلس له‌ددان ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، ددان و پووك له‌ هه‌وكردن و كۆبوونه‌وه‌ى به‌كتریاكان پاك ده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌ناو ده‌مدا به‌كتریا ده‌بێته‌ هۆى كلۆر بوون ددان و فتریات ، به‌وه‌ش ڕزگارت ده‌بێت له‌ كۆبوونه‌وه‌ى پیسى ناو ده‌م و ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاو و خوێیه‌ش قووت بده‌یت هیچ زیانت پێ ناگه‌یه‌نێت ، به‌ڵكو كالیسیۆم ده‌به‌خشێته‌ له‌ش .
سه‌ره‌تا كوپێك ئاوى لیمۆ بهێنه‌ ، پاشان كوپێك ئاوى تێكه‌ڵ بكه‌ ، ئینجا یه‌ك كه‌وچكى بچووك خوێ ى تێكه‌ڵ بكه‌ ، پاشان ده‌توانیت غه‌رغه‌ره‌ به‌م تێكه‌ڵه‌یه‌ بكه‌یت ، ئینجا به‌ فڵچه‌كه‌ت ددانه‌كانتى پێ بشۆیت .
به‌ته‌واوى ددانه‌كان سپى ده‌كاته‌وه‌ ، چونكه‌ تواناى پاككردنه‌وه‌ى ددانى هه‌یه‌ له‌ زه‌ردیى و كلس.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
178 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/7/2018 12:06:51 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ