هەواڵ
مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ هاوتاى به‌غدا ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند ، وەڵامی بەغدا سەبارەت بە هاوتاکردنی مووچەی شەهیدان لەگەڵ حکومەتی عێراق ئه‌رێنى بووە.

ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوە کردووه‌ : بۆ یەکخستنی ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە ھەرێم لەگەڵ ھاوتاکانیان ، حکومەتی فیدڕاڵی لە ڕێگای لیژنەیەکی وەزارەتی شەھیدانەوە، دوێنێ ناو و ژمارەی تەواوی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی تۆمارکراو لە سیستمی بایۆمەتری ڕەوانەی بەغدا کراوە.

راشیگه‌یاند: لیژنەکەیان سەرجەم داواکارییە بەراییەکانیان گەیاندووە و وەڵامی سەرەتایی دامەزراوەکانی بەغداش ئه‌رێنى بووە.
4059 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/7/2018 12:04:55 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ