هەمەڕەنگ
بۆئه‌م ئازارانه‌ ئاوى نه‌عنا بخۆره‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ئاوى نه‌عنا یه‌كێكه‌ له‌ باشترین خواردنه‌وه‌كان ، چونكه‌ سوود به‌ ته‌ندروستى له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ زۆر كێشه‌ دوورت ده‌خاته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانى گه‌ڵاى نه‌عنا ووشك بكه‌یته‌وه‌ پاشان له‌ناو ئاودا بیكوڵێنه‌ ، ئینجا له‌ئاوه‌كه‌ى پیاڵه‌یه‌ك بخۆره‌وه‌ ، نابێت ئه‌وه‌ت بیرچێت زۆر خواردنه‌وه‌ى ئاوى نه‌عنا دووچارى كێشه‌ت ده‌كات ، بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ كه‌م بیخۆیته‌وه‌ .
ئاوى نه‌عنا بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌مانه‌ به‌كاربهێنه‌ :-
چاره‌سه‌رى هه‌ستیارى وه‌رزى ده‌كات ، زۆرجار ڕه‌نگه‌ به‌هۆى گۆڕانى وه‌رزه‌كانه‌وه‌ دووچارى كۆمه‌ڵێك هه‌ستیارى ببینه‌وه‌.
چاره‌سه‌رى هه‌وكردنى به‌شه‌كانى ناوه‌وه‌ى له‌ش ده‌كات.
چاره‌سه‌رى سه‌رما بوون و  هه‌ڵامه‌ت و قورگ ده‌كات و قورگ پاك ده‌كاته‌وه‌ له‌ به‌ڵغه‌م و پیسى.
ڕزگارت ده‌كات له‌ ئازارى قۆڵۆن .
ئازار له‌له‌ش ده‌رده‌كات.
ڕزگارت ده‌كات له‌ توش بونت به‌ قورحه‌ى گه‌ده‌ .
هه‌رس و مژینى گه‌ده‌ ئاسان ده‌كات .
ڕزگارت ده‌كات له‌ غازات و هه‌ڵئاوسانى سك.
بۆنى ده‌م خۆش ده‌كات.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
741 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/7/2018 12:04:09 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ