کۆمەڵایەتی
مه‌هێڵه‌ كاریگه‌رى ده‌رونیت له‌سه‌ر دروست بێت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زه‌بر و په‌ستانى ده‌روونى یه‌كێكه‌ له‌و بارانه‌ى كه‌ دووچارى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى ته‌ندروستیت بكاته‌وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ كاریگه‌رى ده‌روونى له‌سه‌رت دروست نه‌بێت ویان پێویسته‌ ڕێگرى بكه‌یت له‌ درێژه‌ كێشانى ئه‌و زه‌بره‌ ده‌رونییه‌.
زه‌بر و ئاڵۆزى ده‌روونى ڕاسته‌وخۆ كار له‌ دوو هۆرمۆنى له‌ش ده‌كه‌ن :-
هۆرمۆنى ئه‌درینالین.
هۆرمۆنى ئه‌كورتیزول.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڕان له‌م هۆرمۆنانه‌ به‌ته‌واوى كێشه‌ى ته‌ندروستیت بۆ دروست ده‌كات ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ توش بووى ئاڵۆزى و ناڕێكى ده‌رونین دووچارى ئه‌م كێشانه‌ن:-
توش بوونت به‌ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ.
هه‌رس و مژینى گه‌ده‌ دوا ده‌خات.
خه‌مۆكى .
دڵه‌ڕاوكێ.
به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن .
به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى شه‌كر له‌خوێندا.
له‌ده‌ست دانى ئاره‌زووى جنسى.
له‌ده‌ست دانى بیره‌وه‌رى.
زیاد بوونى كێشت.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
221 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/7/2018 10:29:59 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ