دۆسیە
كاردانه‌وه‌ی هاولأتیان له‌ سۆشیال میدیا له‌ سه‌رسێ سه‌ركرده‌كه‌ی په‌كه‌كه‌
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم



ئەمریكا خەڵاتی دەستنیشانكردووە بۆ هەر كەسێك زانیاری بدات لەسەر شوێنی سێ سەركردەی پارتی كرێكارانی كوردستان،ئەوانیش (موردا قەرەیڵان) تاكو (5) ملیۆن دۆلار، (جەمیل بایك) تاكو (4) ملیۆن دۆلار، (دوران كاڵكان) تاكو (3) ملیۆن دۆلار.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا به‌شی هه‌ره‌ زۆری هاولاتیانی كوردستانی نیگه‌ران كردوه‌ و كاردانه‌وه‌كان له‌ سۆشیاڵ میدیا به‌ تایبه‌ت له‌ تۆڕی كۆمه‌لأیه‌تی فه‌یسبوك تا دێت زیاد ده‌بێت.له‌ م ڕاپۆرته‌ی ئاڕاسته‌دا  پۆستی به‌شێك له‌ هاولأتیان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو.


ئەوان میللەتێکن ئەوان کوردن  ئه‌وان ھەموو کوردن 

ڕه‌نج قره‌ داغی  ڕۆژنامه‌نوس نوسیوێتی : بۆ ئەمریکا؛قەرەیلان و بایک و کاڵکان، نە(٣)ن و نە(٣٠)ن و نە(٣٠٠)یش، ١٢میۆن نا، ١٢ملیارو تەواوی بودجەی ئەمریکاش بەشی پاداشتی رادەستکردنی ئەوان ناکا، ئاخر ئەوان زیاتر لەسی ملیۆن مرۆڤن، ئەوان میللەتێکن، ئەوان کوردن، ھەموو کورد.



ئه‌مه‌ریكاش كورد بفرۆشێت، كورد سمبوله‌كانى هه‌ڕاج  ناكات

‎ ڕۆژنامه‌نوس ئاری عومه‌ریش ده‌ڵێت: سیاسه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ده‌وڵه‌تانى زلهێزو ئه‌مه‌ریكای به‌رژه‌وه‌ندیخوازیش پێوانه‌ى سودو قازانج بێت، ئه‌وه‌ بۆ كوردى ژێرده‌سته‌و چه‌وساوه‌ى بنده‌ست مۆڕاڵ‌و به‌هاو پابه‌ندبوونه‌، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وانیش هه‌ڕاجكردنى سمبوله‌كانى ئێمه‌ به‌شێك بێت له‌مامه‌ڵه‌ى ژێر به‌ژێرى سیاسیی، ئه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ پاراستنیان ره‌هه‌ندی ئاكاریی‌و ویژدانییه‌، ئاخر له‌كوێی مێژوودا شكۆ به‌و كه‌سانه‌ دراوه‌، كه‌ جێگاى قاره‌مانه‌كانی خۆیان بۆ پاره‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م دادگای بێ دادی دوژمنه‌كانیان.
‎ئاری ده‌شڵێت :بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌و نرخى (جه‌میل بایك، موراد قه‌ره‌یلان، دوران کالکان ) به‌كوردییه‌كى په‌تى‌و به‌ هه‌موو شێوازو دیالێكتیكه‌كانى كورد، شوره‌ییه‌كى هێنده‌ گه‌وره‌یه‌، له‌وه‌ په‌شیمانمان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ گوڵه‌وه‌ پێشوازیمان له‌ سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد، ئه‌و ده‌سه‌ڵات‌و حوكمڕانییه‌ى ترامپ ده‌یهه‌وێت نیشانى بدات، ئه‌فسوس جگه‌ له‌ قازانجویستێكى داماڵڕاو له‌ به‌ها چیتر نییه‌، ئاخر له‌چ زه‌مه‌نێك هه‌بووه‌ بكوژه‌كانى قاشقچی، چونكه‌ سامانى نه‌وتیان له‌مسته‌ له‌دیدگاى ئه‌مه‌ریكاى ترامپه‌وه‌ له‌ گوناه خاڵی بكرێنه‌وه‌و تێكۆشه‌ره‌كانى كوردیش كه‌ هێشتاش جێ فیشه‌كى قه‌ناسه‌كانى سوپا دینداره‌كه‌ى داعشیان له‌سه‌ر پۆشاكه‌ ئورفه‌ییه‌كه‌یان ماوه‌ وه‌ك تیرۆرست كڕین‌و فرۆشتنیان پێبكرێت..
‎ ئەو سێ سەرکردەیە لەقەندیل و باشووری کوردستان و خۆرئاوای کوردستانیش جێگایان دەبێتەوە

ئازاد ئیبراهیمی ڕۆژنامه‌نوسیش ده‌ڵێت ئەم هەواڵە زۆر ترسێنەر نییە!ئەم سێ سەرکردەیە (هاوڕێ جومعە، موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان) لەقەندیل و باشووری کوردستان و خۆرئاوای کوردستانیش جێگایان دەبێتەوە، تەنانەت دەتوانن بچنەوە باکوری کوردستانیش!
سەردەمی ئەم سێ سەکردەیە وەک سەردەم و هەمان شێوەی ئۆجەلان نییە، ئۆجەلان یەکێک لەو هەڵانەی کردی ئەوەبوو لەسوریاوە بەدزییەوە نەچووە قەندیل، یان ئەوکات داوای لەهێزەکانی باشوور نەکرد لەسەر سنورەکان دەرفەتی مانەوەی بدەنێ و بیهێڵنەوە بەڵکو چووە ئەوروپاو کەوتەناو تەڵەکەوە.

ئەم سێ سەرکردەیە دەتوانن لەقەندیل یان لەنێوان خۆرئاواو باشووردا بمێننەوەو خەباتی خۆیان بکەن.


نه‌به‌زساڵه‌ییش ده‌ڵێت:ئەو خەڵاتەی ئەمریکا داینەوە بۆ پێدانی زانیاری لەسەر ئەم سێ سەرکردەیە تەنها بۆ رازی کردنی دڵی تورکیایە ئەگینا ئەمریکا باش ئەزانێت لە کوێن و پێوستی بە زانیاری نیە .. بۆیە پێویست بەوە ناکات نیگەران بن


کوردبوون وسومبولەکانی تیرۆرستی نین


بەشدارهەژاریش به‌م شێوه‌یه‌ كاردانه‌وه‌ی خۆی خستۆته‌ ڕوو کەس دۆستی کوردنیەدەبێ کوردخۆی دۆستی خۆی بێت ،پێم وابێت ئەوەی ئەمریکا دەیکات ئەوپەڕی گەمژەیی یە دەرحەق بە خۆی.نەک بەرامبەر شۆڕشگێران، ملیۆنان (بایک و قەرەیلان کەلکان) لەناوەڕاستی ڕۆحتانن .ئەمریکاواز لەو ئنتیحارەموهەرجیە بێنێت باشترە،پەنجە کردن بە شانەی میلەتێکی چل ملیۆنی وابزانم خۆخنکاندنە،پکک القاعیدە نیە .
ده‌شڵێت:پ ک ک دەنگی دایکی هەزران شەهیدە  بەدەر لەوانە ئەمریکا خۆی باش ئەوە ئەزانێت ئەمانەی داوای کردوون بە واقعی شۆرشگێرن،نەک تیرۆریست تا وەک سەدام حسێن و تەها یاسین رەمەزان وعزت دوری تا داوایان بکات سەیرنیەبۆکوردئەمریکاوەک زۆربەی هەرە زۆری سیاسەت مەدارانی کورد بە مێژووئەوەیان سەلماندوە.

ئەمریکا ده‌یه‌وێت دابڕانێکی جدی لە نێوان پەکەکەو ڕۆژئاوا دروست بكات

ئەمریکا تایبەت دەوڵەتداریەکەی ترامپ لەسەرلۆژیکی دیفاکتۆسیاسەت ئەکات دەیانەوێت دابڕانێکی جدی لە نێوان پەکەکەو ڕۆژئاوا دروست بکەن تا دڵی هاوسۆزەکەیان تورکیا رابگرن.،بەهیوام ئەم بابەتە بابەتی خۆڵکردنەچاوی تورکیا بێت، تاوەکولەهەر ئەگەرێکی لێدان وسزاکانی ئەمریکا بۆسەرئێران و تەداخول نەکردنی تورکیابێت ،خۆئەگەرهیچ یەکێک لەم ئەگەرانە نەبێت ، ئەمریکا و سیاسەتی دەوڵەتداری ترامپ لەم بڕیارەدا سەرناکەوێت و دەکەوێتە بەر رەخنەی توندی هاوپەیمانانی لە ناوچەکە تایبەت باشووری کوردستان و بەشەگرنگەکەی کەدەکاتە هاوسنورلەگەڵ ئێران .



ڕاپۆرتی:عه‌بدول نه‌جم 

845 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/7/2018 10:26:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ