هەواڵ
له‌مه‌ودوا ڕێگه‌ نادرێت ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌ هاورده‌ى هه‌رێم بكرێت
  ئاڕاسته‌:شه‌راره‌ نه‌وزاد
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی ھەرێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕێگه‌نه‌دان له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى پیچشتر هاورده‌كراون گشت به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى گومرگ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نابێت ئێستا بھێندرێنە ھەرێم.  
  له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا  بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگی ھەرێم كە له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رى گومرگه‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌ ڕێگریكردن لەھاوردەكردنی ژمارەیەك ئۆتۆمبێل.   
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: "دەبێت ڕێگری بكرێت لەو ئۆتۆمبێلانەی (بەر لافاو كەوتون، سوتاون، وەرگەڕاون، بڕاوەن، بۆ كاری پۆلیسی بەكارھاتوون، یاخود  ئۆتۆمبێلی تاكسی بەكارھاتوون) كە بھێندرێتە ھەرێمی كوردستان".
له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌شدا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌ :دەبێت لەمەودوا وردبینی و پشكنینی تەواوبكرێت، بەپێچەوانەوە ھەر بەڕێوەبەرایەتییەك ڕێگەبدات ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بهێنرێنه‌ ھەرێم  ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا دەكرێت".
6130 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/6/2018 3:57:45 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ