تەندروستی
سه‌رپێچى ته‌ندروستى ٥ ده‌رمانخانه‌ و ٣ نۆرینگه‌ داده‌خات
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
له‌مانگی رابردودا، لیژنه‌ ژماره‌یه‌ك نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌ی داخستوه‌ و ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی به‌سه‌رچوودا گرتوه‌.

فریا عه‌بدولره‌حمان، نوێنه‌ری قائیمقامیه‌ت له‌ لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی سه‌ربه‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ ئاڕاسته‌ نێردراوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌:له‌مانگی رابردودا و به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌سیسته‌می ته‌ندروستی و جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی (5) ده‌رمانخانه‌ و (3) نۆرینگه‌ی داخستوه‌.

وتیشى:رۆژانه‌ لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌ و ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات كه‌ چاره‌سه‌ری هاوڵاتیانی تێدا ده‌كرێت و ده‌‌فرۆشرێت ، كه‌ له‌ 10.1 – 10.31 (57) سه‌ردان ئه‌نجامداوه‌ و (53) پسوڵه‌ كراوه تۆماركراوه‌‌، به‌هۆی سه‌رپێچیكردنه‌وه‌ (14) شوێنیان به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رگیراوه‌ كه‌ دوباره‌ی ‌نه‌كه‌نه‌وه‌ ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ روبه‌روی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌.

جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه‌:له‌مانگی رابردودا لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ 140 پاكه‌تی جۆراوجۆردا گرتوه‌ و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ ئه‌و ده‌رمانخانه‌ و نۆرینگا‌نه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ داخراون.

باسیشى له‌وه‌كرد: یه‌كێكی تر له‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی داخستنی شوێنه‌كه‌، پابه‌ند نه‌بونه‌ به‌ مه‌رجی یاسایی كردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌، كه‌ پێویسته‌ له‌ دوای كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌رۆ نۆرینگه‌ یاخود  ده‌رمانخانه‌كان بكرێنه‌وه‌، به‌ڵام كه‌سێك خانه‌نشین بێت ده‌توانێت بۆماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر شوێنه‌كه‌ی كراوه‌بێت.

هاوكات له‌مانگی رابردودا، بڕی 750 هه‌زار دینار غرامه‌ی سه‌رپێچیكاران كراوه‌ كه‌ به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان ده‌چێته‌وه‌ بۆسه‌ر خه‌زێنه‌ی گشتی.  ‌
137 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/6/2018 12:04:09 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ