ترافیک
هه‌ركه‌سێك ماتۆڕسكیل به‌كار بهێنیت ده‌ستگیر ده‌كرێت
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
پۆلیسی سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركه‌سێك دوور له‌رێنماییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ ماتۆڕسكیل به‌كار بهێنیت ده‌ستگیر ده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراه‌وه‌ ، له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ماتۆڕسكیلی بێ‌ سه‌ره‌تا له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی به‌سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحییه‌كانیه‌وه‌، هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی دوكان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر حه‌وت ماتۆڕسكیلی بێ‌ سه‌ره‌تا .

پاش ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی قه‌زای دوكان ناڕه‌زاییان گه‌یانده‌ هێزه‌كانی پۆلیس، له‌وه‌ی ماتۆڕسكیلی بێ‌ سه‌ره‌تا له‌ سنوری قه‌زاكه‌یان بۆته‌ هۆی بێزارییان، ده‌ستبه‌جێ‌ هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زاكه‌ هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌سپێكردوو توانرا شه‌وی رابردوو ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر حه‌وت ماتۆڕسكیلی بێ‌ سه‌ره‌تادا .

هه‌ڵمه‌ته‌كانی هێزه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وامییان ده‌بێت و هه‌ركه‌سێك به‌دور له‌ رێنماییه‌كانی پۆلیسی هاتوچۆ ماتۆڕسكیل به‌كار بهێنیت ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌ستیش ده‌گیرێت به‌سه‌ر ماتۆڕ سكیله‌كه‌یدا .
1918 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/6/2018 11:21:10 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ