زانست
چى تر ..سه‌راحه‌ به‌كارمه‌هێنه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
سه‌راحه‌،ماڵپه‌ڕێكه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ به‌شدرابوانی ده‌دات نامه‌ و په‌یام بۆ یه‌كتری بنێرن به‌ شێوه‌یه‌كی نادیار و نه‌ ناسراوانه‌ .

بیرۆكه‌كه‌ی پێك دێت له‌وه‌ی تۆ ئه‌كاونتێك له‌ ماڵپه‌ڕی سراحه‌ دروست ده‌كه‌یت دواتر له‌ رێگای ئه‌و لینكه‌ی خۆت شه‌یری ده‌كه‌یت رێگا ده‌ده‌یت به‌ هه‌ر كه‌سێك به‌ بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌كاونتیشی هه‌بێت په‌یامت بۆ بنێرێت و زۆر به‌ راشكاوانه‌ په‌یام و بیر و بۆچونی خۆی ده‌رباره‌ی تۆ بنوسێت.

سراحه‌ زیاتر له‌ جیهانی عه‌ره‌بیدا بڵاو بۆته‌وه‌ و له‌ ئێستادا له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی خۆشمان دا تا راده‌یه‌كی زۆر بڵاو بۆته‌وه‌ و له‌ ئێستادا سراحه‌ زیاتر له‌ ١٨ ملیۆن كه‌س پڕۆگرامه‌كه‌یان دابه‌زاندوه‌ له‌ پله‌ی ستۆر و ئه‌پ ستۆر، به‌هۆی نوێ بونی بیرۆكه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌ ماویه‌كی زۆر كه‌مدا سراحه‌ به‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاوبویه‌وه‌ .

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخ و ئه‌سه‌فه‌ پڕۆگرامی سراحه‌ بۆ ئه‌ندرۆید و IOS به‌شێك له‌ داتاكانی به‌كارهێنه‌ر ده‌دزێت و به‌رزی ده‌كاته‌وه‌ بۆ سێرڤه‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌، داتاكانیش خۆیان ده‌بینێته‌وه‌ له‌ لیستی ئه‌و ژمارانه‌ی له‌ ناو مۆبایله‌كه‌تدایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیمه‌یلانه‌ی له‌ به‌شی كۆنتاكتی مۆبایله‌كه‌تدا هه‌یه‌ .




زاكاری جۆلیان، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ چاودێرانی ئاسایشی ته‌كنه‌لۆژی رایگه‌یه‌ندوه‌ له‌ پڕۆگرامه‌كانی سراحه‌ له‌ ئه‌ندرۆید و IOS ژماره‌ و ئیمه‌یڵی به‌كارهێنه‌ر ده‌دزێت و بۆ سێرڤه‌ری كۆمپانیا ده‌ینێرێت .
چاره‌سه‌ر چییه‌ :

باشترین رێگا چاره‌ بۆ دوربون له‌ دزینی ژماره‌ و ناو و داتاكانی نێو مۆبایله‌كه‌ت به‌كارهێنانی سراحه‌ یه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان  به‌كارنه‌هێنانی پڕۆگرامه‌كانی سراحه‌ له‌ ئه‌ندرۆید و IOS .

سه‌رچاوه‌ : تیك ئاى .
370 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/5/2018 12:42:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ