تەندروستی
به‌خواردنى گوێز له‌م كێشانه‌ به‌دوور ده‌بیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
گوێز یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌ سه‌ره‌كییه‌كان ، به‌رهه‌مێكى وه‌رزییه‌ و هه‌روه‌ك ده‌زانین گوێز هه‌ڵده‌گیرێت بۆ وه‌رزى زستان و زیاتر له‌ وه‌رزى سه‌رما و زستان ده‌خورێت ، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئۆمیگا "3" و پرۆتینات و ئاسن و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و كالیسیۆم و فسفۆر و چه‌وورى و كاربۆهیدرات .
سووده‌ ناوازه‌كانى گوێز :-
ووزه‌ ده‌به‌خشێته‌ له‌ش.
به‌گشتى دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ هه‌وكردن و نه‌خۆشى درێژخایه‌ن.
دژى خانه‌ى شێرپه‌نجه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌ ، به‌تایبه‌تى شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات و مه‌مك.
پارێزگارى له‌دڵ ده‌كات و ده‌تپارێزێت له‌ جه‌ڵده‌ى دڵ.
پێست جوان ده‌كات و دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ هه‌ستیارى پێست  و ڕێگرى ده‌كات له‌ ده‌ركه‌وتنى چرچ.
رێگرى ده‌كات له‌ توش بونت به‌ ڕه‌بۆ و رۆماتیزمه‌.
ده‌ست به‌سه‌ر په‌ستانى خوێندا ده‌گرێت ، چونكه‌ ڕێگرى به‌رزبوونه‌وه‌ى كۆلیسترۆڵ ده‌كات.
بۆ ته‌ندروستى مێشك و بیركردنه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ .
بارى ده‌رونیت به‌ره‌و باشى ده‌بات.
ددان له‌ كلۆر بوون ده‌پارێزێت .
كێشى له‌ش زیاد ناكات ، به‌ڵكو ده‌ست به‌سه‌ر چه‌وورى له‌شدا ده‌گرێت .
بۆ ته‌ندروستى چاو زۆر گرنگه‌ .
یارمه‌تى خانه‌ و درێژبوونه‌وه‌ى قژ و نینۆك ده‌دات.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
304 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/5/2018 11:46:59 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ