تەندروستی
گۆڕان له‌مانه‌دا زیاتر هه‌ستى سه‌رما بونت زیاد ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
هاتنى وه‌رزى سه‌رما  هۆكارێكه‌ زیاتر وات لێ ده‌كات هه‌ست به‌سه‌رما بكه‌یت ، و به‌رده‌وام سه‌رمات بێت ، به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌زانین خانمان زیاتر هه‌ست به‌سه‌رما ده‌كه‌ن وه‌ك له‌ پیاوان ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكار له‌خۆ ده‌گرێت .

له‌خواره‌وه‌ باس له‌و هۆكارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ وات لێ ده‌كات زیاتر هه‌ست به‌ سه‌رما بكه‌یت :-

نه‌بوونى چه‌وورى ژێر پێست ، دیاره‌ هه‌روه‌ك ده‌زانین پێست سه‌رما ده‌گه‌یه‌نێته‌ خوێنى له‌ش به‌وه‌ش هه‌ست به‌ سه‌رما ده‌كه‌ین ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ لاوازن و چه‌وورى له‌له‌شیاندا نییه‌ زیاتر هه‌ست به‌سه‌رما ده‌كه‌ن وه‌ك له‌ كه‌سانى قه‌ڵه‌و كه‌ برێكى زۆر چه‌وورى ژێر پێستى هه‌یه‌ .
خانمان زیاتر به‌هۆى سووڕى مانگانه‌یانه‌وه‌ هه‌ست به‌سه‌رما ده‌كه‌ن .
گۆڕان له‌ هۆرمۆنه‌كاندا زیاتر وات لێ ده‌كات هه‌ست به‌سه‌رما بكه‌یت.
بوونى هۆرمۆنى "تستوستیرون"له‌ پیاواندا زیاتر وایان لێ ده‌كات كه‌متر هه‌ست به‌ سه‌رما بكه‌ن.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ته‌مه‌نى "60" ساڵییه‌وه‌ به‌گشتى پیاوان و خانمان زیاتر هه‌ست به‌ سه‌رما ده‌كه‌ن.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
724 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/5/2018 11:27:30 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ