تەندروستی
ئاگادارى ئه‌م ئازار و نیشانانه‌ به‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
ده‌ركه‌وتنى كۆمه‌ڵێك ئازار و نیشانه‌ له‌له‌شدا كه‌ ڕه‌نگه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌زانین ، به‌ڵام كه‌مى ڤیتامین "د"ى له‌له‌شدا دووچارى كۆمه‌ڵێك نیشانه‌مان ده‌كات كه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌رگیز توشى نه‌بوبین  بۆیه‌ ئاگادارى ئه‌م نیشانانه‌ به‌ :

دروست بوونى ئازار له‌ ماسولكه‌كاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ى ڤیتامین "د"ى له‌له‌شدا ، چونكه‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ به‌شدارى فرمانى ماسولكه‌ ده‌كات .
توش بوونت به‌ نه‌خۆشى پێست سه‌ده‌ف ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌مى ڤیتامین "د"ى له‌له‌شدا .
زۆر ئاره‌ق كردنه‌وه‌ى سه‌ر و ده‌موچاو هۆكارێكه‌ بۆ كه‌مى ئه‌م ڤیتامینه‌ .
توش بوونت به‌ هه‌وكردن به‌تایبه‌تى هه‌وكردنى به‌شه‌كانى ناوه‌وه‌ى له‌ش كه‌ ڤیتامین "د" ى به‌رپرسه‌ له‌ چالاك كردنى زۆربه‌ى به‌شه‌كانى ناوه‌وه‌ى له‌ش .
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌ست كردن به‌ماندوێتى به‌رده‌وام و زیاد بوونى كێش و به‌رزى په‌ستانى خوێن زیاتر هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌م بوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤیتامینه‌ .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1162 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/5/2018 11:23:52 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ