هەواڵ
وەزارەتی ئەوقاف له‌باره‌ی پشوی چوارشه‌مه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رونیكردوەتەوە ،لەیادی كۆچی دوایی پێغەمبەری ئیسلامدا رۆژی چوارشەممە لەچەند پارێزگایەكی عیراق دەكرێتە پشووی رەسمی، بەڵام پشووەكە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رونیكردوەتەوە، لەگەڵ ئەوەی كە رۆژی چوارشەممە 7-11-2018 كە دەكاتە 29 مانگی سەفەرو هاوكاتە لەگەڵ رۆژی كۆچی دوایی پێغەمبەرمان محەمەد( د.خ) . لەهەرێمی كوردستان پشوو نیە.

ئاشكرایشكردووە، بەپێی خشتەی پشووە رەسمییەكان كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەركراوە، ئەو رۆژە نەكراوەتە پشووی رەسمی و دەوام ئاساییە.

جێگه‌ی باسه‌، ئەنجومەنی پارێزگاكانی (میسان، واست، ژی قار، النجف، بابل، المپنی، كربلا‌و، البصرە، بغداد) رۆژی چوارشەممەیان وەك پشووی رەسمی راگەیاندوە.
10030 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/5/2018 10:56:18 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ