وەرزش
بەوێنە : چواردە تیپ بەشداری خولی پله یەکەکان بوون
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
لە درێژەی خولی پلە یەکەکانی ناحیەی حاجیاوای سەربەقەزای ڕانیە کە بە سەرپەرشتی لیژنەی تیپە میللەکانی حاجیاوا ڕێکخرابوو  هەردوو تیپی پلە یەکی ( کفرەدۆڵی نوێ و ئاسۆس ) لە یاریگای گشتی  ئەو ناحیەیەدا ڕووبەڕووی یەک بوونەوە .

ئاسۆس ئەحمەد سەرۆکی لیژنەی تیپە میللەیەکانی ناحیەی حاجیاوا بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند" لەم خولەی کردمانەوە 14 تیپی پلەیەک بەشدار بوون خۆش بەختانە توانیمان بەسەرکەوتوانە ئەم خولەش بەکۆتا بهێنین ، کە یاری کۆتایی لە نێوان هەردوو تیپی ( ئاسۆس و کفرەدۆڵی نوێ ) بوو " .

دوای ئەنجام دانی یاریەکی ئاست بەرز بە لێدانی یەکلاکەرەوە کفرەدۆڵی نوێ توانی لە بەرژەوەندی خۆی یاریەکە یەکلا بکاتەوە ببێتە پاڵەوانی خولی پلەیەکان لە کۆی 14 تیپی بەشداربووی  ئەو ناحیەیەو دەروبەری لە کۆتایشدا خەڵاتی سەرکەوتن بەسەر هەردوو تیپی  یەکەمی و دووەمی  خولەکەدا  دابەشکرا .

88 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/5/2018 10:47:19 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ