هونەر
باشترین خه‌ڵات براوه‌ى خه‌ڵاتى باشترین فیلم به‌ده‌ست ده‌هێنێت
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز
كورته‌ فیلمى سینه‌مایی باشترین خه‌ڵات كه‌ له‌ ده‌رهێنانى واحیدى كفری و بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بەشی سینەمایە له‌ سه‌ر ئاستی فیستیڤالی نیوده‌وله‌تی ( مزده‌ ) له‌ ولاتی لیبیا كه‌ (٩٦) فیلم بشداربوو له‌ ٥٢ ولاتی دونیاوه‌ نازناوی باشترین فیلم به‌ ده‌ست ده‌هێنێت.

ده‌رهێنه‌رى سینه‌مایی واحیدى كفرى له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ ئاراسته‌ ڕایگه‌یاند: گه‌وره‌ترین فیستیڤاله‌ نیوده‌وله‌تیه‌كانی ولاتی ( لیبیا) فیستیڤالی ( مزده‌) یه‌  كه‌ ئه‌م فیستیڤاله‌ له‌ ئه‌م سالى خولی (٣) میدا گرنگیه‌كی ته‌واوی دابو به‌ فیلمه‌ نیوده‌وله‌تیه‌كان له‌ ناویاندا كورته‌ فیلمی باشترین خه‌لات كه‌ به‌رهه‌می به‌ریوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری سلیمانی به‌شی سینه‌ما بو له‌ سیناریۆ ده‌رهینانی به‌نده‌.

وتیشى:پیشتر ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ بشدار بوه‌ له‌ (١٦) فیستیڤالی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی ،وه‌ خاوه‌نی خه‌لاتی باشترین سیناریۆیه‌ له‌ ڤیستیڤالی ( سۆس ) له‌ ولاتی مغریب وه‌ خاوه‌نی (١١) خه‌لاتی ئاستی یه‌كه‌مه‌كانه‌ و لەفیستڤاڵی فیلمی نیودەوڵەتی پارێزگای سەماوە و بەسرە و ناسریە و واست و ھە ولێر – و خەڵاتی لیژنەی دادوەرانیشی لەفیستڤاڵی فیلمی نیودەوڵەتی واست بردوە.

واحیدى كفرى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد:فلیمى باشترین خه‌ڵات له‌ سه‌ر ئاستی فیستیڤالی نیوده‌وله‌تی ( مزده‌ ) له‌ ولاتی لیبیا كه‌ (٩٦) فیلم بشداربوو له‌ ٥٢ ولاتی دونیاوه‌ ،نازناوی باشترین فیلمى به‌ده‌ست هێنا و براوه‌ی خه‌لاتی باشترین فیلم بخشرا به‌ كورته‌ فیلمی ( باشترین خه‌لات). 

چیرۆکی كورته‌  فیلمەكه‌ بەشێوەیەکە کە دەرھێنەرێکی کورد لە ھەرێمی کوردستانەوە فیلمێك دەنێرێت بۆ فێستیڤاڵَێکی نێودەوڵەتی لە بەغدا و خەڵاتی باشترین دەرھێنان بەدەست دەھێنێت، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەیاندا بەرەو کوردستان لە نیوەی رێ دەکەونە بۆسەی مەفرەزەیەکی داعش و ھەموو سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە دەھێننە خوارەوە و کچێکی جوان دەبەن، خەڵاتی دەرھێنەرەکە دەشکێنن و دەستڕێژی گولەیان لێدەکەن و ھەموویان دەکوژن، تەنها منداڵێك نامرێ و ھەڵدەستێ پارچەیەك لە شووشەی خەڵاتە شکاوەکە ھەڵدەگرێ و بەشەقامێکی دووردا دەڕوات، واتە سینەما لە عێراق و کورستان بەردەوام دەبێت و داعش ئەگەر دەرھێنەرێك بکوژێت، کەسێکی دیکە پەیامەکە دەگەیەنێت

160 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/4/2018 2:45:17 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ