هەمەڕەنگ
له‌مه‌ودوا قه‌رنابیت به‌م شێوه‌یه‌ ئاماده‌ بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
قه‌رنابیت یه‌كێكه‌ له‌ باشترین سه‌وزه‌واتى ریشاڵى ، كه‌بۆ ته‌ندروستى زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینات و پرۆتین و كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم .به‌ڵام ده‌توانیت سه‌ره‌تا قه‌رنابیته‌كه‌ زه‌رد بكه‌ بیكوڵێنه‌ پاشان بیپاڵێوه‌ ئینجا له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌وزه‌واتێك كه‌ خۆت ئاره‌زووى ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵى سوور بكه‌ره‌وه‌ .

به‌گشتى بۆله‌ش زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ تواناى دژه‌ ئۆكسیدى هه‌یه‌ به‌هۆى بیتا كاروتین تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانى هه‌یه‌.
بۆ دڵ زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ پارێزگارى له‌دڵ ده‌كات.
گه‌ده‌ ساف ده‌كات و ڕێگرى ده‌كات له‌ قه‌بزى.
به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات.
بۆ خانمانى دووگیان زۆر پێویسته‌ ، چونكه‌ پارێزگارى له‌ كۆرپه‌له‌كه‌ى ده‌كات.
ئێسك دوور ده‌خاته‌وه‌ له‌ هه‌وكردن.
بینینى چاو به‌هێز ده‌كات.
ددان ده‌پارێزێت له‌ كلۆر بوون .
له‌ش له‌ هه‌وكردن و به‌كتریا و میكرۆب پاك ده‌كاته‌وه‌.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.

2910 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/4/2018 12:24:19 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ