هەمەڕەنگ
كۆمه‌ڵێك هۆكارى ته‌ندروستى قه‌ڵه‌وت ده‌كات
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆرێك له‌ ئێمه‌ ڕه‌نگه‌ دووچارى زیاد بوونى كێش بووبێتینه‌وه‌ ، به‌ڵام بێ ئاگاین له‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى ته‌ندروستى له‌له‌شدا دووچارى قه‌ڵه‌ویت ده‌كاته‌وه‌ ، كه‌له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌و كێشه‌و گرفتانه‌ ده‌ده‌ین :-

ته‌مه‌ڵى لیكه‌ ڕژێنه‌كان : هۆكارێكه‌ بۆ قه‌ڵه‌وى ، چونكه‌ فه‌رمانى چالاكى و ڕێك خستنى خۆراك له‌خۆ ده‌گرن ، به‌وه‌ش تواناى ئه‌و چالاكییه‌یان نامێنێت ، هه‌ربۆیه‌ توشى دڵه‌ڕاوكێ و ته‌مه‌ڵى و وشك بونه‌وه‌ى پێست و بێهێزى ماسولكه‌ت ده‌كاته‌وه‌ .
په‌ستانى ده‌روونى : به‌رده‌وام زه‌بر و په‌ستانى ده‌روونى هۆكارێكه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى شه‌كره‌ى خوێن به‌وه‌ش به‌رده‌وام برسیته‌ و ئاره‌زووى زۆر خۆرى ده‌كه‌یت.
دابه‌زینى ئه‌نسۆلین : دابه‌زینى ئه‌نسۆلین له‌له‌شدا نیشانه‌ى توش بونته‌ به‌نه‌خۆشى شه‌كره‌ له‌ جۆرى دوو كه‌ به‌رده‌وام برسیت ده‌كات بۆیه‌ كێش زیاد ده‌كات.
نه‌بوونى به‌كتریا : نه‌مانى به‌كتریا له‌ ریخۆڵه‌دا هۆكارێكه‌ بۆ قه‌ڵه‌وى ، چونكه‌ ئه‌م به‌كتریایانه‌ نیوه‌ى ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كه‌ت ده‌مژن و ڕێگرى ده‌كه‌ن له‌ قه‌ڵه‌و بوونت.
ناڕێكى خه‌و : نه‌مانى خه‌و ده‌بێته‌ هۆى قه‌ڵه‌وى و ته‌مه‌ڵ بوونت ، بۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ شه‌وان له‌كاتى خۆیدا بنویت .

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
1009 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/4/2018 11:04:31 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ