ترافیک
ڕووداوێكی هاتووچۆ 3 قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌.
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن
ئەمشەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە گەڕەکی ڕاپەڕینی قەڵادزێ(  3 ) کەس بریندار بوون کە دوو لە بریندارەکان باری تەندروستیان ناجێگیرە .

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند "  ئه‌مشه‌و كاتژمێر ( 7:00 ) له‌  گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین قەڵادزێ ( دوو )ماتۆرسكیل خۆیان كێشا به‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆپڵ) و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌ردوو شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ و یه‌كێك له‌ سه‌رنشینه‌كانیان بریندار بوون" .

ناوبراو وتیشی " به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان به‌ڕێكراوه‌ بۆ ڕانیه‌ و برینداری دووه‌میش به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی به‌هۆی خراپی ته‌ندروستیان، برینداری سێیه‌میش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌" .
202 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/4/2018 10:06:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ